پەک که‌وتنی ده‌نگ وەرگرتن له‌باره‌ی پرۆژه‌یاسای پێکهاتنی پاسەوانی نیشتمانیی ئێراق
ئاب 31, 2015 10:21 Asia/Tehran
په‌رله‌مانی ئێراق، ده‌نگ وه‌رگرتن له‌باره‌ی پرۆژه‌یاسای پێکهاتنی پاسەوانی نیشتمانیی ئه‌م وڵاته‌ی وه‌دواخست.
به‌گوێره‌ی ڕاپۆرتی که‌نالی ته‌له‌فه‌زیۆنی ئه‌مریکایی عه‌ره‌ب زمانی ئهلحۆره، "سه‌لیم ئه‌لجه‌بووری"، سه‌رۆکی په‌رله‌مانی ئێراق ڕۆژی یه‌کشه‌ممه ، ده‌نگ وه‌رگرتن بۆ پرۆژه‌یاسای پێکهینانی پاسەوانی نیشتمانیی ئه‌م وڵاته‌ی دوابه‌دوای ناکۆکی له‌نێوان نۆێنه‌رانی په‌رله‌مان له‌باره‌ی وردیاتی پرۆژەکە، خسته سێ شه‌ممه‌ی داهاتوو. بڕیاره پێش له‌ده‌نگ وه‌رگرتن بۆ پرۆژه یاسای پێکهاتنی پاسەوانی نیشتمانی، کۆبوونه‌وه‌یه‌ک له‌نێوان سه‌رانی فراکسیۆنه سیاسیەکانی په‌رله‌مانی ئێراق دووشه‌ممه‌ی حه‌وته‌ی داهاتوو به‌ڕیوه بچێت. هه‌روه‌ها سه‌لیم ئه‌لجه‌بووری پێش له‌به‌شداری له‌کۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی ئێراق،له‌گه‌ڵ ئێستوارت جۆنز"، باڵوێزی ئه‌مریکا له‌به‌غدا، له‌باره‌ی په‌سه‌ندکردنی یاسای پێکهاتنی پاسەوانی نیشتمانیی ئێراق وتووێژی کردبوو. هه‌ڵبژاردنی هێزه‌کانی پاسەوانی نیشتمانیی ئێراق له‌هه‌ر پارێزگایه‌کدا له نێو خه‌ڵکی خۆجێیی ئەو پارێزگایەو هه‌روه‌ها هه‌ڵبژاردنی فه‌رمانده‌ی پاسەوانی نیشتمانی له‌لایه‌ن سه‌رۆک وه‌زیرانی ئه‌م وڵاته له‌وێنه‌ی ناکۆکییه سهرهکیەکانی نێوان نوێنه‌رانی ئێراقی له‌باره‌ی پرۆژه یاسای پێکهاتنی پاسەوانیی نیشتمانیه.