ئاماده‌یی هه‌زاران هێزی ئه‌منی ئێراق بۆ پاوجێ کردنی ئاسایش له که‌ربه‌لا
تشرینی یه‌که‌م 03, 2015 21:02 Asia/Tehran
سه‌رۆکی پۆلیسی شاری که‌ربه‌لا، له سه‌روبه‌ندی ڕۆژانی موحه‌ڕڕه‌م هه‌واڵی دا 25 هه‌زار که‌س له هێزه ئه‌منییه‌کانی ئێراق ئاماده‌ن ئاسایشی ئه‌و شاره دابین که‌ن.
به پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵده‌ریی ئه‌لعه‌هدی لوبنان، "غانم حسێنی" سه‌رۆکی پۆلیسی ستانی که‌ربه‌لا ڕۆژی شه‌ممه ڕایگه‌یاند: 25 هه‌زار هێزی ئه‌منی ئێراق به هاوکاری هێزه خۆبه‌خشه جه‌ماوه‌رییه‌کان، ئاماده‌ی خزمه‌ت گه‌یاندنه به زیاره‌تکاران و دابین کردنی ئاسایش له شوێنه پیرۆزه‌کانی ئه‌و ستانه به‌تایبه‌ت له ڕۆژانی تاسووعا و عاشوورا دا.هه‌ر له‌م په‌یوه‌ندییه‌دا، لێژنه‌ی ئاسایشت ئه‌نجومه‌نی پارێزگای که‌ربه‌لا گوتی: ئه‌م شاره ئاماده‌ی ڕێگری و به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی هه‌ر چه‌شنه هه‌ڵمه‌تێکی تیرۆریستییه له ده‌یه‌ی سه‌ره‌تایی مه‌حه‌ڕڕه‌م دا.
سه‌ره‌ڕای که‌م بوونه‌وه‌ی هه‌ره زۆری په‌لاماره تیرۆریستییه‌کان له مانگی موحه‌ڕڕه‌م و ڕۆژانی تازیه‌باری شێعه‌کان له‌و مانگه‌دا، به هۆی زیاتر بوونه‌وه‌ی هه‌نگاوه ئه‌منییه‌تییه‌کان له‌م ساڵانه‌ی دوایی دا، ئه‌م بابه‌ته به یه‌کێک له کێشه گرینگه ئه‌منییه‌تییه‌کانی ئێراق ئه‌ژمێردرێت.
هه‌واڵی دیکه ئه‌وه‌ی که هێزه ئه‌منییه‌کان و خۆبه‌خشه جه‌ماوه‌رییه‌کان، ئۆپه‌راسیۆنێکی به‌ربڵاوی سه‌ربازییان ده‌س پێ کردووه به مه‌به‌ستی تۆکمه کردنی گه‌مارۆی شاری ڕۆمادی له ستانی ئه‌نبار له ڕۆژئاوای ئێراق به ئامانجی ئاماده‌کردنی پێشه‌کی ئازاد کردنی ئه‌و شاره له ژێر ڕکێفی تاقمی تیرۆریستیی داعش.
سه‌رکردایه‌تی ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌شی هێزه ئه‌منی و جه‌ماوه‌رییه‌کانی ئێراقیش له بڵاونامه‌یێک دا ڕایانگه‌یاند: ئه‌م هێزانه سه‌ره‌ڕای له‌نێوبردنی بنکه‌وباره‌گاکانی داعش له شاری ڕۆمادی گه‌یشتنه یاریگه‌ی ئۆلۆمپیک و چوارڕێیانی زه‌نکوره له میحوه‌ری ڕۆژئاوایی و ناوچه‌ی ئه‌لبوفه‌راج له میحوه‌ری باکووری.
له‌م ئۆپه‌راسیۆنه‌دا هه‌روه‌ها چه‌ند ئۆتۆمبیلی بومبڕێژکراو ته‌قێنرایه‌وه و وێڕای پووچه‌ڵ کرانه‌وه‌ی ژومارێک بومب، ده‌یان تیرۆریستیش کوژران.
هێزه ئێراقییه‌کان هه‌روه‌ها ده‌ستیان گرت به‌سه‌ر هه‌ندێک چه‌کوچۆڵ و چه‌کئامێری داعشییه‌کانیش.