تەقینەوە تیرۆریستییەکانی پێتەختی ئێراق
تشرینی یهکهم 03, 2015 21:14 Asia/Tehran
دوو تەقینەوەی تیرۆریستی لە "بەغدا"ی پێتەختی ئێراق 12 کوژراوی لێکەوتەوە.
بە گوێرەی راپۆرتی ئەلسومریە نیوز لە بەغداوە، پۆلیسی عێراق رایگەیاند، لە دوو تەقینەوەی تیرۆریستی رۆژی شەممە دا لە ناوچەکانی"کازمەین" و "ئەلحوڕیە" لە باکوری بەغدا، لانیکەم 12 کوژراو و 31 برینداری لێ کەوتەوە.تەقینەوەی ئێوارەی ئەمڕۆ لە ناوچەی کازمەین 5 کوژراو و 20 برینداری لێ کەوتەوە و زیانی مادی زۆریشی لێ کەوتەوە.
هەروەها بە هۆی تەقینەوەیەکی تیرۆریستی دیکە لە سەرەتای ناوچەی ئەلحوڕیە لە باکوری بەغدا 7 کەس کوژران و 11 کەسی دیکەش بریندار بوون.
لەو تەقینەوەیە دا 20 تڕۆمبێلیش تێک شکان.