تشرینی یه‌که‌م 04, 2015 07:43 Asia/Tehran
  • بەرزبوونەوەی ژماری کوژراوانی پەلامارەکانی تیرۆریستی لە دەورووبەری بەغدا

ژوماری کوژراوانی پەلاماری تیرۆریستیی ئێوارەی شەممە لە دەورووبەری بەغدا گەیشتە 24 کەس .

بەوتەی سەعد مەعمەن، وتەبێژی فەرمامندەیی ئۆپراسیۆنی بەغدا لانیکەم 24 کەس ئێوارەی ڕۆژی شەممە لە بەر تەقینەوەکانی تیرۆریستی لە نیزیک ناوچەی کازمین لە باکووری بەغدا، کوژران .
لەم پەلامارانە دا شەست کەسیش بریندار بوون .
هیچ کەس یان تاقمێک بەرپرسایەتی پەلاماری ڕۆژی شەممەی نەگرتۆتە ئەستۆ بەڵام شێوەی ئۆپراسیۆنەکە لە چەشنی شێوەی پەلامارەکانی تیرۆریستی تاقمی تەکفیری تیرۆریستیی داعشە کە لە ژووئەنی 2014 ەوە تا ئێستا بەشگەلێکی زۆر بەربڵاوی ئێراقی داگیرکردووە .
بەگوێرەی ئامارێک کە نوێنەرایەتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە ئێراق دوێنێ بڵاوی کردەوە 717 ئێراقی سپتەمبەری 2015 لە هەڵمەتێکی تیرۆریستی دا ، توندوتیژی و گێرەوکێشە کوژراون کە 257 کەس لەم کەسانە لە بەغدا کوژراون.
هەرلەم حاڵەدا ڕاگەیەندراوە ، ڕۆژی شەممە بەرپرسی ھەواڵگریی داعش لە باشووری ڕۆژاوای کەرکووک لە باکووری ئێراق کوژراون.
هەواڵدەریی مەعلوومەی ئێراق بە گێڕانەوە لە سەرچاوەکانی ئاسایشیی ڕایگەیاند: لە پەلاماری ئاسمانیی ڕۆژی شەممەی سوپای ئێراق بۆسەر کەرکووک لە باکووری ئەم وڵاتە، بەرپرسی ئیتلاعاتیی تاقمی تیرۆریستیی داعش کوژرا.
بەگوێرەی ئەم ڕاپۆرتە بەرپرسی ھەواڵگریی داعش کەلە ناوچەی ڕقەی سووریا بۆسەر ناوچەی سەفرەی کەرکووک گیرا بوون، هاوڕێ لەگەڵ ژومارێکی زۆر لە هێزی ئەم تاقمە تیرۆریستییە لە حەشارگەی تیرۆریستان کوژراون.
لەلایەکی دیکەوە سەرچاوەیەکی ئاگادار لە فەرماندەیی ستانی ئەنباری ئێراق وتی : تیرۆریستانی داعشی 15 هاوکاری خۆیان بە تۆمەتی هاوکاریی ھەواڵگریی لەگەڵ هێزی دەوڵەتیی ئێراق ڕایانگەیاند.
تۆمەتی تیرۆریستانی ئیعدام کراو دەرخستنی زانیاری شوێنی مانەوەی فەرماندەرانی تیرۆریستانی سەقامگیر لە ڕۆژهەڵاتی شاری رومادی ڕاگەیەندراوە.