پێویستیی پشکنینی فڕۆکه سه‌ربازی یه‌کان له ئێراق
تشرینی دووه‌م 25, 2015 11:52 Asia/Tehran
سه‌رکردایه‌تی هاوبه‌شی هه‌ڵمه‌تی به‌غدا ڕایگه‌یاند؛ هه‌موو ئه‌و فڕۆکه سه‌ربازییانه‌ی به‌ره‌و ئێراق گه‌شت ده‌که‌ن، ده‌بێ پشکنینیان له‌سه‌ر بکرێت.
به‌پێی ڕاپۆری هه‌واڵده‌ریی بۆراسا، سه‌رکردایه‌تی هاوبه‌شی هه‌ڵمه‌تی به‌غدا ڕۆژی سێ شه‌ممه له به‌یاننامه‌یه‌کدا ڕایگه‌یاند؛ ئه‌و فڕۆکه سه‌ربازییانه‌ی به‌ره‌و ئێراق ده‌فڕن، له‌لایه‌ن پێنج لیژنه‌ی پشکنین که له‌پێنج پێگه‌ی ئاسمانیی ئێراقدا جێگیرکراون، ده‌پشکێندرێن.به‌پێی ئه‌و ڕاپۆره، پاش پشکنینی ئه‌و فڕۆکانه‌و ئاشکرابوونی باری هه‌رکام له‌وان و هه‌ڵسه‌نگاندنیان له‌گه‌ڵ ئیزننامه‌ی باره‌که، فڕۆکه‌کان ڕێگه‌یان ده‌درێتێ گه‌شته‌که‌یان به‌ره‌و شوێنی دیاریکراو ئه‌نجام بده‌ن.
له‌وبه‌یاننامه‌یه‌دا هاتووه؛ ئه‌گه‌ر باری فڕۆکه سه‌رباییه‌کان له‌گه‌ڵ ئیزننامه‌که‌یان یه‌ک نه‌گرێته‌وه، به‌شێوازی یاسایی هه‌ڵس و که‌وتیان له‌گه‌ڵدا ده‌کرێت.
پرسی فڕۆکه‌کانی هه‌ڵگری چه‌که‌مه‌نی و ته‌قه‌مه‌نی که له‌م دواییه‌دا به‌ره‌و ئێراق ده‌چوون، له کۆڕ و کۆمه‌ڵه سیاسی و پڕووپاگه‌نده‌ییه‌کانی ئه‌و وڵاته، کێشه‌ساز بووه ، به‌چه‌شنێک که هه‌ندێ که‌س، به‌پێشێلکه‌ری سه‌روه‌ریی ئێراقی له‌قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن.
له‌م دواییه‌دا، دوو فڕۆکه‌ی بارهه‌ڵگری سه‌ربازی که له‌ئاڵمانه‌وه ده‌چوونه هه‌رێمی کوردستانی ئێراق، له فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی به‌غدا ده‌ستی به‌سه‌رداگیراو ڕاگیرا.
دووهه‌می مانگی نۆڤمبه‌ری ئه‌مساڵیش دوو فڕۆکه‌ی که‌نادایی و سویدی هه‌ڵگری چه‌کئامێر بۆ هه‌رێمی کوردستانی ئێراق، له فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی به‌غدا ڕاگیران و پاشان، فه‌رمانیان پێدرا بگه‌ڕێنه‌وه شوێنێک که له‌وێوه هاتوون.