هه‌وڵی تیرۆریستیی له پێته‌ختی ئێراق
تشرینی دووه‌م 25, 2015 16:52 Asia/Tehran
وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئێراق هه‌واڵی ته‌قینه‌وه‌یه‌کی تیرۆریستی له باکووری به‌غدای پێته‌ختی ئه‌و وڵاته‌ی ڕاگه‌یاند.
به‌پێی ڕاپۆری هه‌واڵده‌ریی ئێڕاقی(واع) ؛ سه‌رچاوه‌یه‌کی وه‌زاره‌تی ناوخۆ ڕایگه‌یاند؛ ڕۆژی چوارشه‌ممه له‌بازاڕی ناوچه‌ی ڕاشدیه له باکووری به‌غدا بۆمبێک ته‌قییه‌وه که به‌هۆیه‌وه، دوو ئێراقی کوژران و پێنج که‌سیش بریندار بوون.به‌سه‌رنجدان به پێشڕه‌وییه‌کانی سوپا‌و هێزه جه‌ماوه‌رییه‌کانی ئێراق له‌شه‌ڕی دژ به تیرۆریستان، ڕه‌شه‌کوژان به‌ئه‌نجامدانی کرده‌ی له‌و چه‌شنه، تێده‌کۆشن وره‌ی خه‌ڵک و هێزه ئێڕاقییه‌کان لاواز بکه‌ن.
له‌هه‌مان کاتدا سه‌رچاوه ئێراقییه‌کان ڕایانگه‌یاند؛ هێزه جه‌ماوه‌رییه‌کان و سوپای ئێراق به یارمه‌تی هێزی ئاسمانیی ئه‌و وڵاته توانیان هێرشێکی مه‌زنی داعش له کێڵگه نه‌وتییه‌کانی"عجیل"و "علاس" له تکریتی ناوه‌ندی سه‌لاحه‌دین له باکووری ئێراق به‌رپه‌رچ بده‌نه‌وه.