شوبات 13, 2016 10:46 Asia/Tehran
  • شەڕێکی قورس لە نێوان داعش و هێزە عێراقییەکان لە باکوری عێراق

سەرچاوە عێراقییەکان رایانگەیاند هێزەکانی حەشدی شەعبی عێراق لەگەڵ گروپی تیرۆریستی داعش لە پارێزگای سەلاحەدین لە باکوری عێراق تێکهەڵچوونە.

بە گوێرەی راپۆرتی ئیرنا سوپای عێراق رۆژی هەینی بە پشتیوانی هێزەکانی حەشدی شەعبی هێرشەکانی گروپی تیرۆریستی داعشی لە بەرزاییەکانی مەکحول لە باکوری پارێزگای سەلاحەدین بەرپەرچ دایەوە.

لەو شەڕە دا ژمارێک لە تیرۆریستانی داعش کوژران و چەند تڕۆمبێلی ئەوانیش تێک شکا.

هەروەها ژمارێکی زۆر لە هێزەکانی سوپای عێراق رۆژی هەینی بۆ بەشداری کردن لە هەڵمەتی ئازاد کردنی موسڵ ناوەندی پارێزگای نەینەوا لە باکوری عێراق، گەیشتنە بەرەی شەرەکانی ئەو پارێزگایە لەوان شاری مەخمور.

بە قسەی نەجم عەبدولجەبور فەرماندەریی ناوەندیی هەڵمەتی ئازادکردنی شاری موسڵ کاتی دەسپێکردنی هەڵمەتی ئازادکردنی شاری موسڵ نزیکە.

هێزەکانی سوپای عێراق بە پشتیوانی هێزەکانی حەشدی شەعبی تا ئێستا سەرکەوتنێکی زۆریان لە شەڕەکانی گروپی تیرۆریستی داعش دا بە دەست هێناوە.