تەقێنەوەی تیرۆریستی لە پێتەختی ئێراق
بە هۆی تەقێنەوە ترۆریستیەکان لە باشوور و ڕۆژئاوای بەغدا لانی کەم هەژدە کەس کوژران و بریندار بوون.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری ئالو بەیت ( ع) ، شەوی جومعە لەسەر شەممە بە هۆی تەقێنەوەی بۆمبایەک لە ناوچەی " وردیە " لە گردوپەڕی شارستانی " مەدائین" لە باشووری بە غدا ، دوو شارومەندی ئێراقی کوژران وهەشت کەسیی تریش بریندار بوون.
لە تەقێنەوەیەکی تیرۆریستی تردا لە نێزیک بازاری ناوچەی" حی الفورات " لە ڕۆژئاوای بەغدایش لانی کەم ، یەک کەس کوژراو حەوت کەسیی تریش بریندار بوون. هەواڵێکی تر لە عێراقەوە ئەمەکە " هادی عامری" فەرماندەری هێزە کانی بەدری عێراق لە ڕێبەرانی هۆز وعەشایری ئەنبار داوای کرد لەگەڵ هێزە دەوڵەتیەکان بۆ پاڕاستنی گیانی شاروماندان و بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ بیر وهزری ترۆریستی هاوکاری بکەن.فەرماندەی هێزەکانی بەدری ئێراق جەختی کرد شەڕ بە تەنیایی بۆ بنەبڕکردنی داعش بەس نییە ، بەڵکۆ پێویست بە چالاکی بیروهزری بۆ بنەبڕ کردنی بیرو هزری توندڕەوی خوازی یە کە ڕق و نەفرەت ودوژمنایەتی لە نێوان خەڵکی ئێراق بەدیی دێنێت. هەڵمەتی ئازاد کرانی فەلوجە ، لەڕۆژی دووشەممە (٢٣ ی) مای بە فەرمانی سەرۆک وەزیرانی ئێراق دەس پێ کرا.