حوزه‌یران 26, 2016 11:22 Asia/Tehran
  • بەشداریی  حەشدی  شەعبی  ئێراق  لە  ئوپراسیونی  ڕزگارکردنی  مووسڵ

فەرماندەری هێزەکانی حەشدی شەعبی ئێراق وتی هێزەکانی حەشدی شەعبی لە ئوپراسیونی ڕزگارکردنی شاری مووسڵ لە باکوری ئەو وڵاتە لە چنگی داعش بەشداری دەکەن .

بە گوێرەی ڕاپۆڕتی ڕۆژی یەکشەمەی هەواڵدەری ڕادێو تەلەفیزیون هادی ئەلعامری " فەرماندەری هێزەکانی حەشدی شەعبی ئێراق جەختی کرد هێزەکانی حەشدی شەعبی ئێراق لە ڕزگارکردنی شاری موسڵ لە چنگی داعش بەشداری دەکەن هەر چەند ئەو پرسە مومکینە بۆ هێندێک لا خۆش نەبێت .

فەرماندەری هێزەکانی حەشدی شەعبی ئێراق وتیشی کەس ناتوانێ بەر بگرێت بە حەشدی شەعبی لە شەڕ بە دژی داعش لە شارە جۆراوجۆرەکانی ئێراق چۆنکوو موسڵ یەکێک لە شارەکانی ئێراقە و حەشدی شەعبی لە ژێر فەرماندەرایەتی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێراق بۆ ڕزگارکردنی بەشداری دەکەن . ئەلعامری وەبیریشی هێنایەوە کە لە ڕوانگەی حەشدی شەعبیەوە دۆسیەی فەلوجە بە تەواوەتی داخراوە و لە ماوەی یەک یان دو ڕۆژی داهاتوودا تەوەری عامیری - فەلوجە تا حلابسە ڕزگار و پاکتاو دەکرێت و ئەو کاتە ڕزگارکرانی بە تەواوەتی شاری فەلووجە بە دی دێت .

هەروەها سەرچاوە ئێراقیەکان ڕایانگەیاند ناوچەی حەی ئەلجولان لە بەشی باکووری شاری فەلوجە کە دوایین بنکەی تاقمی تەکفیری تێرۆریستی داعش لەو شارەدا بوو دوانیوەڕۆی شەمە ڕزگار کرا . بە ڕزگارکردن و پاکتاو کردنی ناوچەی حەی ئەلجولان کە لە دژوارترین قۆناغەکانی ئوپراسیونی ڕزگاریکرانی فەلووجە بوو ، بێ گۆمان ؛ کاری داعش لە دوهەمین شاری پارێزگای ئەنبار کۆتایی هاتوو دێتە ئەژمار .