حوزه‌یران 26, 2016 13:30 Asia/Tehran
  •  کوژرانی یەکێک لە سەرکردەکانی داعش لە ئۆپەراسیۆنی رزگارکردنی ناوچەی جەولان

هێزە ئاسایشتییەکانی ئێراق ڕۆژی شەممە (٥ پوشپەر) لە ئۆپەراسیۆنی ئازادکرانی ناوچەی جەولان لە فەلووجە لە ڕۆژهەڵاتی پارێزگەی ئەنبار یەکێک لە سەکردەکانی داعش یان کووشت .

ڕائید جەودەت فەرماندەی هێزە ئاسایشتیەکانی ئیراق لە بەیانامەیەکدا ووتی : ئەبوو عوبیدە ئەلئەنساری سەرکردەی داعش لە ئۆپەراسیۆنی جەولان بە دەست هێزەکانی ئاسایشی کوژراون .

جەودەت ووتیشی هێزە ئاسایشتییەکان تا ئێستا ٧٠٠ میتر لە قووڵایی جەولان دزەیان کردووە و زەبری قوورسیان لە تررۆیستانی داعش داوە .

ئەو جەختیکرد لە قۆناخی سێهەمی ئۆپەراسیۆنی ئازادکرانی فەلووجە ٣٩٥ کەس لە لایەن تررۆیستانی داعش کوژراون .

لە لایەکی دیکەوە بە گوێرەی ڕاپۆرتی کەنالی ئیسکای نیوز ، هێزی ئاسمانیی سوپای ئێراق زیاتر لە ٢٠ شۆینی هاوپێوەند بە گرووپی ترۆریستی داعش لە ئەنبار یان داوەتە بەر پەلاماری خۆیان و لەناویان بردووە . لەم پەلامارەدا دەیان کەس لە ترۆریستان لە دوو ناوچەی ئەلخالیدیە و بوبالی کوژراون .

ئەوە لە حالێکدایە کە کەنالی ئەلغەدیری ئیراق ڕایگەیاند هێزە ئاسایشتییەکانی ئێراق بە ئازاد کردنی گوندەکانی ئیبراهیم ئەلشیخ ، ئەبوو خەمیرە ، ئیبراهیم ئەلحەمادە وسەلات توانیان کۆنترۆڵی ڕێگاکانی ناوچەی شەرقات لە پارێزگای سەلاحەدین بگرنە دەست خۆیان .

ئۆپەراسیۆنی رزگارکردنی فەلووجە لە سێهەمی جۆزەردان بە بەشداری نیزیک ٢٢ هەزار هێزی سوپا و پۆلیس ، یەکەکانی بەرەنگار بوونەوەی ترۆریسم ، حەشدی شەعبی و عەشیرەکانی ئیراق دەسپیکراوە . ئەم شارە نیزیک ٥٠ کیلومەتری ڕۆژئاوای بەغدا ، پیتەختی ئێراق ، دایە و لە سەرەتاکانی ساڵی ٢٠١٤ لە لایەن داعشەوە داگیر کراوە .