حوزه‌یران 26, 2016 13:58 Asia/Tehran
  • کەوتنە خوارەوەی  فڕۆکەیەکی   بێ سەرنشینی    سازکراوی  ئەمریکا  لە   فەلوجەی  ئێراق

سەرچاوەیەکی ئاسایشی ئێراق ڕایگەیاند هێزە ئێراقیەکان فڕۆکەیەکی سیخووڕی سازکراوی ئەمریکایان لە شاری فەلوجە خستە خوارەوە .

بە گوێرەی ڕاپۆڕتی هەواڵدەریی فارس ، سەرچاوەیەکی ئاسایشی ئێراق باسی کرد لە کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەیەکی سیخووڕی سازکراوی ئەمریکا .

بە گوێرەی ڕاپۆڕتی هەواڵدەریی ئیسپوتنیکی ڕووسیا ئەو سەرچاوە ئێراقیە ڕایگەیاند کە فڕۆکەی سەرنخوون کراو بارودۆخی هێزە ئاسایشیەکانی ئێراقی کونتڕۆڵ دەکرد و دەیهەنارد بۆ تێرۆریستانی داعشی . ئەو سەرچاوەیە بە پەیامنێری هەواڵدەریی ئیسپوتنیکی وتووە کە ئەو فڕوکە سیخووڕیەی سازکراوی ئەمریکا لە ئاسمانی شاری فەلووجە کەوتووەتە خوارەوە . هێزە ئێراقیەکان بە نیازن دوایین ناوچەکانی داگیرکراوی فەلوجە لە چنگ داعش ڕزگار بکەن و تەلەفیزیونی ئێراق باسی کرد لە ڕزگارکرانی ناوچەی ئەلجولان لە باکووری ئەو شارە .