ته‌مووز 25, 2016 13:53 Asia/Tehran
  • تەقینەوەی تڕۆمبێلی بۆمب ئاخنراو لە ڕۆژهەڵاتی عێراق

تەقینەوەی تیرۆریستی لە ڕۆژهەڵاتی عێراق ژمارێک کوژراوو برینداری لێکەوتەوە.

بە گوێرەی راپۆرتی ڕۆژی دوشەممەی هەواڵدەریی ئەلفوڕات نیوزی عێراق لە ئاکامی تەقینەوەی تڕۆمبێلێکی بۆمب ڕێژکراو لە شاری ئەلخالیس لە پارێزگای دیالە لە ڕۆژهەڵاتی عێراق 18 عێراقی کوژران و 23 کەسی دیکە بریندار بوون.

عومەر مەعن ئەلکەروی سەرۆکی ئەنجومەنی شاری خالیس وتی تڕۆمبلە بۆمب ڕێژکراوەکە لە نزیک ئیدارەی کشتوکاڵ لە شوێنی هاتوچۆی شارۆمەندان ێعراقی تەقیوەتەوە.

گروپی تیرۆریستی داعش پاش شکستە یەک لە دوای یەکەکانی لە شەڕی سوپا و هێزەکانی حەشدی شەعبی ڕووی هێناوەتە تەقینەوە لە شوێنە گشتییەکان.

رۆژی یەکشەممەش تەقینەوەیەک لە ناوچەی ئەلکازیمەین لە باکوری بەغدا دەیان کوژراو و برینداری لێکەوتەوە.
هەڵمەتی سوپای عێراق بۆ ئازاد کردنی شاری موسڵ لە پارێزگای نەینەوا لە باکوری عێراق توندتر بۆتەوە.

موسڵ  ناوەندی گروپی تیرۆریستی داعشە لە وڵاتی عێراق.