ته‌مووز 27, 2016 21:17 Asia/Tehran
  • درێژەی جموجۆڵی گروپە تیرۆریستییەکان لە بەغدا

بە شکستی گروپە تیرۆریستییەکان لە بەرەکان شەڕ لە سوپای عێراق؛ جموجۆڵی تیرۆریستان لە دژی خەڵکانی سڤیل پەرەی سەندووە.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ئاناتۆلیی تورکیا دوابەدوای جموجۆڵە تیرۆریستییەکان لە شارە جۆربەجۆرەکانی عێراق، ئەمڕۆ چوارشەممە لە ئاکامی تەقینەوەی بۆمبێک لە نزیک بازاڕی ناوچەی  یوسفیە لە دەوروبەری یەغدا، دو کەس کوژران و 6 کەسی دیکەش بریندار بون.

هەروەها لەپەلاماری تیرۆریستان بۆ سەر تڕۆمبێلێکی هەڵگریی فەرمانبەرانی وەزارەتی  نێوخۆی عێراق لە بەغدا دوو کەس کوژران و سێ کەسی دیکەش بریندار بوون.

ئەمڕۆ بەیانیش لە ئاکامی تەقینەوەیەکی تیرۆریستی  لە بنکەیەکی پشکنین لە ناوچەی "شوعلە" لە باکوری عێراق، چوار کەس لەوان ئەفسەرێکی پۆلیس کوژران و چەند کەسی دیکەش بریندار بوون.

 هەر لەم پەیوەندییە دا سەرکردایەتی لێژنەی هاوبەشی هێزە چەکدارەکانی عێراق ئەمڕۆ باسی لە بەرپەرچ دانەوەی  چوار پەلاماری تیرۆریستی کرد بە بەغدا.

 بەغدا لە حەوتوەکانی ڕابردوودا شایەتی تەقینەوەی خوێناوی بووە کە بەهۆیانەوەی دەیان شارۆمەند کوژراون و بریندار بوونە.