ئاب 27, 2016 13:36 Asia/Tehran
  • ڕەخنە گرتن لە برەوپێدرانی بەرتیل وەرگرتن بۆ سپاردنی پۆستە حکومەتییەکان لە ئێراق

نوێنەری مەرجەعی باڵای شیعەکانی ئێراق ڕەخنەی گرت لە برەوسەندنی بەرتیل وەرگرتن و سپێردرانی پۆستە حکومەتییەکان لەهەمبەر درانی پارە لەو وڵاتە.

بە پێی ڕاپۆری کەناڵی"الاتجاە"ی ئێراق، شێخ عەبدولمەهدی کەربەلایی نوێنەری مەرجەعی باڵای شیعەکانی ئێراق لە شاری کەربەلا وتی: سپێردرانی پۆستە حکومەتییەکان لەهەمبەر پارەدا، نموونەیەکە لە پێشگرتنی دەسەڵاتداران بەهاتنەدی مافەکانی خەڵک کە ئەوەش، قەبووڵنەکراوە.

شێخ کەربەلایی، هاتنەدی مافەکانی خەڵکی لە ئەرکی سەرشانی بەرپرسان زانی و وتی: هەندێ لایەن نابێ لەدووی پاداش وەرگرتن لەهەمبەر هاتنەدی مافەکانی خەڵک بن و خەڵک ناچاربکەن ببنە ئەندام لە پارت و گرووپەکەیان دا.

شێخ کەربەلایی وێڕای دەربڕینی داخ ومەخابنی لەوەی کە هیچ پۆستێک بە کەس ناسپێردرێ بێ ئەوەی پارە بدەن، وتی: کەسێک کە بەگوێرەی یاسا شیاوی وەرگرتنی پۆست بێ، نابێ ناچار بکرێ هەزاران دۆلار پارە خەرج بکات.

نوێنەری مەرجەعی باڵای شیعەکانی ئێراق لە شاری کەربەلا هەروەها بەڕەخنە گرتن لە دەرکرانی بڕیارگەلی قورس بۆ دزە بچووکەکان و چالاکیی ئازادانەی گەندەڵکارانی ئابووریی مەزن، خوازیاری جێ بەجێ کرانی عەداڵەت دەرهەق بە هەموو شارومەندانی ئەو وڵاتە بوو.

موقتەدا سەدر سەرۆکی باڵی سەدری ئیراقیش ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەو وڵاتەی بەداکۆکی لە گەندەڵکاران تاوانبار کرد و وتی: کەسانی بەشەرەف لە پەرلەمانی ئێراق دەبێ بۆ پشتگری لە حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە هەوڵ بدەن هەتا دوو وەزارەتخانەی ناوخۆ و بەرەڤانی لەزووترین کاتدا بسپێردرێتە کەسانی سەربەخۆ.

نوێنەرانی پەرلەمانی ئێراق ڕۆژی پێنج شەممە لەڕەوتی دەنگدان لەبارەی دیاریکرانی ئەرکی خالید عوبەیدی وەزیری بەرگریی ئەو وڵاتە، دەنگی متمانەیان بەناوبراو نەداو ئەویان لە پۆستەکەی لابرد.

لەسەر دەسەڵات لابردنی وەزیری بەرگریی ئێراق پێشاندەری ئەوەیە کە هێزەکانی سوپاو حەشدی شەعبی ئەو وڵاتە خەریکی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریستانی داعش لە وڵاتەکەیانن.