ئاب 28, 2016 08:43 Asia/Tehran
  • رزگارکرانی بە تەواوەتیی دوورگەی ستراتژیکی خالدییەی ئێراق

هێزی ئێراقی دوورگەی ستراتژیکی خالدییە لە ڕۆژاوای ئێراقیان بە تەواوی لە دەستی تیرۆریستانی داگیرکەر ئازاد کرد .

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ئەلعالەم، فەرماندەیی ئەرکانی هاوبەشی هێزی ئێراقی  شەوی یەکشەممە ڕایگەیاند ئۆپراسیۆنی ئازاد کردن و پاکتاو کردنی  دوورگەی خالدیە  لە پارێزگەی ئەنبار بەتەواوی کۆتایی پێهاتووە  و هێزی ئێراقی سەرانسەری ئەم ناوچە بەربڵاوە کشت و کاڵییەیان گرتوەتە دەستی خۆیان.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە زۆرتر لە حەوتسەد ئەندامی تاقمی تیرۆریستیی داعش لە ئۆپراسیۆنی رزگار کردنی دوورگەی خالدیە کوژراون .

دوورگەی خالدییە لە ژووئەنی دووهەزاروچاردەوە لە لایەن داعشەوە داگیرکرا بوو  .

هەرلەم پێوەندییەدا حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی ئێراق لە پەیامێکدا وێڕای پیرۆزبایی کردن لە خەڵکی ئێراق لەبەر رزگار کردنی ناوچەی خالدیە  لە هەموو  پێکهاتەکانی ئەم وڵاتە وهەوڵەکانیان  ڕێزی گرت و وتی : رزگار کرانی خالدییە سەرکەوتنێکی دیکە بۆ گەلی ئێراقە.

بەپێی هەواڵێکی دیکە لە ئێراقەوە، عەشیرەتەکانی ئێراقی لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی پارێزگەی ئەنبار و پارێزگەی نەینەوا لە باکووری ئێراق بە دژی تاقمی تیرۆریستی  داعش ڕاپەڕیون و لەگەڵیان بەشەڕ هاتوون .