تشرینی یه‌که‌م 18, 2016 20:21 Asia/Tehran
  • ڕێگاگەلێکی ئەمن بۆ چوونەدەری کەسانی مەدەنی لە موسڵ ئامادە کراوە

سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند کە بۆ چوونەدەری کەسانی مەدەنی لە شاری موسڵ ، رێگای ئەمن ئامادە کراون .

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری فارس ، سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ لەلێداوانێکدا ڕایگەیاند کە یەکەی سەربازیی سوپا بە شێوەی دروست وحەساوکراو لە هەڵمەتی ئازاد کرانی موسڵ کار دەکەن وهیچ چەشنە پەلاماری هەڕەمەکی ئەنجام نادەن هەتا زیانێک بەکەسانی سێڤێل وناسەربازی نەگات.

حەێدەر عەبادی وتی: تێپەڕگە وڕێگا ئەمنەکان بۆ چوونە دەری دانیشتوانی موسڵ لەم شارە دروست کراوە. ئەو رۆژی ڕابردوو یش لە دیدار لەگەڵ باڵوێزان وسەرۆکانی شاندی دێپلۆماتیک لەسەر چێ کردنەوەی موسڵ دوای وەرگرتنەوەی جەختی کرد وڕایگەیاند کە بەغدا بۆ گەڕانەوەی شارومەندان بۆ ناوچەکانیان هەوڵ دەدات.