تشرینی یه‌که‌م 18, 2016 20:32 Asia/Tehran
  • شێخ خالید ئەلمەلا ڕوو لە سەعودیا: ئێوە لە ئێراق حەمامی خوێنتان وەڕێ خستووە

سەرۆکی کۆمەڵەی زانایانی سوننەی ئێراق ئەمڕۆ سێ شەممە لە وەڵامدانەوە بە لێدوانەکانی وەزیری دەرەوەی سەعودیا دژ بە حەشدی شەعبی، حکومەتی سەعودیای بە داکۆکی لە تیرۆریزم تاوانبار کردو وتی: ئەوە، ئێوەبوون کە لە ئێراقدا حەمامی خوێنتان خستەڕێ.

شێخ خالید ئەلمەلا لە زانایانی دینی سوننەی ئێراق، بەئاماژە بەوەی کە شەڕی موسڵ ، جارێکی دیکە دەبێتە هۆی یەکگرتنی ئێراق لەباکوور هەتا باشوور، وتی: ڕزگارکرانی موسڵ بۆ کۆتایی هێنانی خێراو بەتەواوەتی داعش لە ئێراق، یەکجار گرینگەو ئەو شارە بەدەست ئێراقییەکان پێکهاتوو لە؛ باڵ و لایەن و تایفەو دین و هۆزی جیاجیا، ڕزگار دەکرێ.

ناوبراو لێدوانی بە رپرسانی سەعودی لەدژ حەشدی شەعبی بە بابەتێکی بێ مانا ناوبرد و وتی: لەڕوانگەی ئێمەوە ، ئەو بابەتە بێ مانایە، چونکە ئەوە حکومەتی سەعودیایە کە حەمامی خوێنی لە ئێراقدا خستووەتەڕێ نەک حەشدی شەعبی.

شێخ خالید ئەلمەلا جەختی کرد لەسەر ئامادەبوونی هێزەکانی حەشدی شەعبی لە ئۆپراسیۆنی موسڵ و وتی: حەشدی شەعبی لایەنگری سوپاو هێزە ئاسایشییەکانی ئێراقە.

ناوبراو سەبارەت بە هەندێ گەڵاڵەی دابەشکرانی نەینەواو هێنانەدی هەرێمی سوننە لە باکووری ئێراقیش وتی: ئەوانە، ئەو کەسانەن کە هۆکاری هاتنی داعش بۆ ئێراق و خۆبەدەستەوەدانی خەڵکەکانیان بە داعش و تیرۆریستان بوون.

سەرۆکی کۆمەڵەی زانایانی دینیی ئێراق هەروەها وتی کە ئیرادەو یەکڕیزیی ئێراقییەکان لەشەڕی موسڵ کۆتایی دێنێ بەگشت گەڵاڵەکانی دابەشکران و گەڵاڵە تایفییەکان لەو وڵاتە.