تشرینی یه‌که‌م 18, 2016 20:45 Asia/Tehran
  • موفتی سوننەی عێراق: توندڕەویی خۆازی لە ناوچە بە بەڕێوەبەرایەتی ئەمریکاییە

مۆفتی ئەهلی سوننە و جەماعەت لە عێراق وتی توندڕەویی خوازیی وترس وتوقان گەلێک کە ناوچەی داگرتووە ئەنجامی بەڕێوەبەرایەتی ئەمریکیەکانە کە لەڕیگەی بەکریگیراوانی خۆیانەوە لەناوچەکەدا بڵاوبوونەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، شێخ مەهدی ئەلسەمیدعی" ڕۆژی سێ شەممە بە تەلەفیزیۆنی " ئەلئتیجا ە" ی عێراق وتی: ئەمریکا لە دووهەزارو سێ سەرەتا لە زیندانی " بوکا" لە عێراق بەکرێگیراوانی خۆی بۆ پەرەدان بە فیتنە نانەوەی مەزهەبی لە نێوان زیندانیان دەکار هێناوولە دووهەزارو پێنج ئەم فیتنەی لە ئاستی کۆمەڵگەی عێراق بڵاو کردەوە. ئەو لە درێژە دا وتی کە تاقمە تۆندڕەو خۆازەکانی تەکفیری بە دەبەر کردنی جل وبەرگی داعش لە ڕاستی دا سەربە فێرگەی ئیخوانیەکان وفێرگەی وەهابیەتی عەرەبستانی سەعودین.

بە قسەی ئەو ، دوای چوونەدەری سەربازانی ئەمریکی لە خاکی عێراق لە ساڵی دووهەزارو یازدە، کۆنفرانسێکی بەرفراوانی  ئاشتی نیشتمانی لەبەغدا بە بەشداری دووسەد زانای سوننە بە مەبەستی پشتیوانی لە دەوڵەت بەڕێوە چوو بەڵام تاقمە کانی لیبراڵ وکمۆنیست و بەکرێگیراوانی ئەمریکی ئیزنی بە ئەنجام گەیشتنی دەستکەوتەکانی ئەم کۆنفرانسەیان نەدا وخەڵکیان بە بیانووی هەبوونی دەوڵەتی سەفەوی لە عێراق لەدژی ڕەوتی سیاسی وڵات وروژاند.