تشرینی یه‌که‌م 19, 2016 07:46 Asia/Tehran
  • عەبادی: سپای تورک هیچ ڕێگایەکی جگە لەچوونەدەر لەئێراق نییە

سەرۆک وەزیرانی ئێڕاق وتی: پێشنیارەکانی شاندی تورکیا، داواکارییەکانی ئێراقی دابین نەکردو هێزە سەربازییەکانی تورکیا دەبێ خاکی ئەو وڵاتە جێ بێڵن.

بەپێی ڕاپۆری رایەڵەی ئێراقی سومرییە، حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی ئێراق دوێنێ لەپرێس کۆنفرانسێک دا لەبەغدا ڕایگەیاند، ئەو شاندەی تورکیا کە سەردانی بەغدای کردبوو، پێشنیارەکانی خستەڕوو، بەڵام ئەو پێشنیارانە ، لە ئاستی داواکاریی ئێراقدا نەبوون.

سەرۆک وەزیرانی ئێراق جارێکی دیکە پێی داگرت؛ دەستتێوەردانی تورکیا لە کاروباری نێوخۆی ئێراق، پرسێکی مەترسیدارەو ئامادەبوونی لەشکرییانی تورک لەو وڵاتە، قەبووڵنەکراوە.

شاندێکی تورک بەسەرپەرشتی  وەزیریاری دەرەوەی ئەو وڵاتە لە جەنگەی کێشەی سیاسی لەگەڵ ئێراقدا رۆژی دووشەممە گەیشتە بەغدا.

سەرۆک وەزیرانی ئێراق پێی داگرت: بۆ پاراستنی ئاسایشی کەسانی سیڤیل لە موسڵ فەرمانی داوە، ڕێگاگەلی هێمنی تایبەت بۆ دەربازکردنیان دەبەرچاو بگیردرێ.

نە بەردیی ڕزگاری موسڵ-ناوەندی پارێزگای نەینەوا- لەباکووری ئێراق لەچنگ تیرۆریستانی داعش کە لە سەرلەبەیانی رۆژی دووشەممەوە دەس پێ بووە، شێلگیرانە ، بەردەوامە.

موسڵ، دوابنکەو پێگەیە کە داعش لە ئێراق هەیەتی و هێزە هاوبەشەکانی ئێراق سوورن لەسەر ئەوەی داعش لەوڵاتەکەیان بەتەواوەتی دەرپەڕێنن.