تشرینی یه‌که‌م 19, 2016 08:51 Asia/Tehran
  • عامری: حه شدی شه عبی ناچێتە شاری موسڵ

سکرتێری گشتی ڕێکخراوی بەدر و لە فەرماندەرانی باڵای حەشدی شەعبیی ئێراق وتی: هێزەکانی حەشدی شەعبی و هێزە جەماوەرییەکان ناچنە شاری مووسڵ.

بەپێی ڕاپۆری ئاژانسی هەواڵی سەداوسیما، هادی عامری سکرتێری گشتی ڕێکخراوی بەدری ئێراق دوێنێ سێ شەممە لە پرێس کۆنفرانسێکی هاوبەش لە نەجەفی ئەشرەف بەئامادەبوونی موقتەدا سەدر سەرۆکی باڵی سەدری ئەو وڵاتە، وتی: تەنیا هێزەکانی سوپاو پۆلیسی ئێراق دەچنەنێو شاری موسڵ و لەسەر ئەو بابەتە ڕێککەوتوون.

سکرتێری گشتی ڕێکخراوی بەدری ئێراق پێی داگرت: نە حەشدی شەعبی و نە هێزی پێشمەرگەو نە هێزەکانی هاوپەیمانی ئەمریکی ناتوانن بچنە مووسڵ و داکۆکی هاوپەیمانی ئەمریکی تەنیا ئاسمانی دەبێ.

ئۆپراسیۆنی بەربڵاوی ڕزگارکرانی شاری موسڵ لەچنگ داگیرکەرانی رەشەکوژی داعش لە سەربەیانی رۆژی دووشەممەوە دەس پێ بووەو هێزە هاوبەشە ئێراقییەکان بەشداری ئەو هەڵمەتە بوون.

شاری موسڵی ناوەندی ستانی نەینەوا لە ژۆئەنی ساڵی٢٠١٤وە لە دەست داگیرکەرانی گرووپی ڕەشەکوژی داعش دایە.