تشرینی یه‌که‌م 19, 2016 11:50 Asia/Tehran
  • پێداگریی ئێراق لەسەر هاوبەشی حەشدی شەعبی لە نەبەردی موسڵ

وەزیری دەرەوەی ئێراق جەختی کرد؛ هێزەکانی حەشدی شەعبی لە ئۆپراسیۆنی موسڵدا هاوبەشن.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، ئیبراهیم جەعفەری وەزیری دەرەوەی ئێراق دوێنێ سێ شەممە لە وتووێژ لەگەڵ ڕۆژنامەی لوبنانی سەفیردا پێی داگرت؛ هاوبەشیی هێزەکانی حەشدی شەعبی لە نە بەردی موسڵ قەدەغەکراو نییە، بەڵام چۆنیەتییەکەی لەلایەن حکومەت و سوپای ئێراقەوە دیاری دەکرێ.

جەعفەری وتیشی؛ لەبەر ئەوەی کە داعش لەچەند ساڵی رابردوودا ، پێگەو ناوەندگەلی پتەوی زۆری لە موسڵدا سازکردووە، ئەو نەبەردە، شەڕێکی کلاسیک نییەو چارەنووسی شەڕی موسڵ هەتا کۆتایی ئەمساڵی زایینی دیاری دەکرێ.

بەپێی هەواڵێکی دیکە لە ئێراق، بەگێڕانەە لە ماڵپەڕی سومرییەنیوز، شاکر جودەت فەرماندەری پۆلیسی ئێراق ڕایگەیاند، هێزەکانی پۆلیس سەت خێزانی ئێراقیان لەناوچەی شورە هەڵکەوتوو لەباشووری موسڵ کە لەلایەن داعشەوە یەخسیرکرابوون و ڕێگەی چوونەدەر لەو ناوچەیان نەبوو، ئازاد کرد.

لەهەمان کاتدا، گرووپی ڕەشەکوژی داعش بە لەبەرکردنی جل وبەرگی سەربازانی ئێراقی و هەڵخەڵەتاندنی خەڵکی موسڵ چل کەس لەوانی بەتۆمەتی هاوکاری لەگەڵ هێزە ئێڕاقییەکان لە "حمام العیل" لەباشووری موسڵ ئێعدام کرد.

لەلایەکی دیکەوە، وەزارەتی بەرگریی ئێراق ڕایگەیاند، لە هەڵمەتی سوپای ئێراق لە ڕۆژوای موسڵ، سالم  ئەبوخەلەف روقیە، بەرپرسی کاروباری سزادانەکانی داعش و حامید دیش بەرپرسی کاروباری دراڤی ئەو گروپە تیرۆریستییە تەکفیرییە لەکاتی هەڵاتن لە موسڵ، کوژران.