به‌شداری هێزه مه‌سیحییه‌کانی پارێزه‌ری ده‌شتی نه‌ینه‌وا له نەبەردی مووسڵ
تشرینی یه‌که‌م 19, 2016 14:16 Asia/Tehran
ئه‌ندامێکی هاو پەیمانی ڕافدین له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق وتی: هێزه مه‌سیحییه‌کانی پارێزه‌ری ده‌شتی نه‌ینه‌وا هاوشانی هێزه عێراقییه‌کان له نەبەردیی ئازادکردنه‌وه‌ی مووسڵ به‌شداری ده‌که‌ن.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عیماد یۆخنا له گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌واڵده‌ریی "السومریه نیوز" ڕایگه‌یاند: هێزه‌کانی پارێزه‌ری ده‌شتی نه‌ینه‌وا که پێکهاتوو له گه‌نجانی که‌لدانی، ئاشووری و سریانین، هاوشانی هێزه‌کانی سوپا و پێشمه‌رگه له نەبەردی ئازادکردنه‌وه‌ی مووسڵ بۆ ڕاوه‌دوونانی داعش له پارێزگای نه‌ینه‌وا به‌شداری ده‌که‌ن.
ناوبراو ڕاشیگەیاند : ژماره‌ی هێزه‌کانی پارێزه‌ری ده‌شتی نه‌ینه‌وا که له نەبەردی ئازادکردنی مووسڵ به‌شداری ده‌که‌ن زیاتر له 500 که‌سه که له دوو ناوچه‌ی خازر و ته‌ل ئه‌سقه‌ف جێگیرن.