جەخت و پێداگریی ئایەتۆڵڵا سیستانی لەسەر وریابوونی هێزە ئێراقیەکان
مەرجەعی پلەبەرزی شێعەکانی ئێراق جەختی کرد لەسەر وریایی هێزە ئێراقیەکان لە ڕەوتی ئوپەراسیونی ڕزگارکرانی "مووسڵ"ی وڵاتەکەیان .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی شەوی یەکشەمە ی هەواڵدەریی مێهر بە گێڕانەوە لە کاناڵی تەلەفیزیونی سوومریە نیوز ؛ ئایەتۆڵڵا سیستانی مەرجەعی پلەبەرزی شێعەکانی ئێراق سەرکەوتنی هێزە ئێراقیەکان لە هەمبەر تاقمی تێرۆریستی داعش لە مووسڵ پیرۆزبایی کرد و ئەوانی بانگەواز کرد بە هەوڵ بۆ درێژەی سەرکەوتنەکان و لاگری لە کەسانی سیڤیل . هەروەها لە ئوپراسیونی هێزە ئاسمانیەکانی ئەرتەشی ئێراق لە ناوچەی تەلکیف میحوەری باکووری مووسڵ یەککێ لە سەرکردەکانی سەرەکی داعش ناسراو بە جێگری والی مووسڵ " کوژرا . لە هەمان حاڵدا دوورە ئەنگێوێکی ئێراقی جەلادی گرووپی تێرۆریستی داعش لە حاڵێکدا کە خەریکی بڕینی سەری تازە لاوێک لە شاری مووسڵ بوو بە زەبری گوللە کوشت . هەوالێکی دیکە لە ئێراقەوە و بە گێڕانەوە لە کاناڵی هەواڵیی لوبنانی ئەلمەیادین نیشان ئەدات کە ئەندامانی تاقمی تێرۆریستی داعش سێسەد کەس لە دانیشتووانی گوندەکانی نزیکی ناوچەی ئەلشورە لە باشووری مووسڵیان بەرلە ڕزگارکردنی ئەو گوندانە ڕفاندووە . تاقمی تێرۆریستی داعش هەروەها پازدە کەیس لە لاوانی گوندەکانی ناوچەی حەمام ئەلعخلیل یان لە باشووری مووسڵ لە سێدارە دا . بە دەسپێکی ئوپراسیونی ڕزگار کردنی مووسڵ لە دووشەمەی هەفتەی ڕ ابردوو هێزە ئێراقیەکان سەرکەوتنگەلێکی بەرچاویان وە دەس هێنا .