کانونی دوھەم 19, 2017 10:39 Asia/Tehran
  • دۆزرانەوەی گۆڕی سەردەمی هەخامەنشییەکان لە باکووری ئێراق

کەناڵی تەلەڤزیۆنیی ئەلعالەم ڕایگەیاند کە گۆڕێکی کەونارایی سەردەمی هەخامەنشییەکان لە باکووری ئێراق دۆزراوەتەوە کە ئەوەش پیشاندەری بەربڵاوی و مەزنایەتیی ئیمپەراتووریی هەخامەنشییەکانە.

کەونارانسانێک کە خەریکی توێژینەوە لە باکووری ئێراقن بوون، توانیان گۆڕێکی ٢٤٠٠ ساڵە بدۆزنەوە کە پاشماوەی تەرمی لانیکەم شەش کەسی تێدا بوو.
پرۆفیسۆر "مایکل دانتی" بەرپرسی تیمی کەوناراناسیی زانکۆی بۆستۆن لە ئێراق وتی؛ ئەو کەسانەی کە لەو گۆڕەدا ئەسپەردە کراون تەواو ڕوون و ئاشکرایە کە بەشێک لە کاربەدەستانی ئیمپەراستووریی گەورەی هەخامەنشی بوونە.
ئەم گۆڕە کەوناراییە دەتوانێ زانیاریی پڕبایەختر سەبارەت بە مێژوویی ناوچە لە سەردەمی ئیمپەراتووریی هەخامەنشییەکان بخاتە ڕوو.
ئیمپەراتووریی هەخامەنشییەکان (٣٣٠- ٥٥٠ی پێش لە دایک بوونی حەزرەتی مەسیح) بەهێزترین و خاوەن دەسەڵاتترین  ئییمپەراتووریی جیهانی کەونارا دێتە ئەژمار.