مالیکی ڕوو لە کەری : ئێوە بناغەی داعشتان دانا
کانونی دوھەم 19, 2017 11:25 Asia/Tehran
جێگری سەرۆکی ئێراق ڕوو لە وەزیری دەرەوەی ئەمریکا وتی : تاقمی تیرۆرتیسیی داعش لەلایەن دەوڵەتی ئێوەوە چێ کرا.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی تەسنیم بە گێڕانەوە لە کەناڵی تەلەفزیۆنیی سومەریە نیووز ، نووری مالیکی جێگری سەرۆک کۆمار و سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا ڕوو لە کەری وتی : داعش لەلایەن دەوڵەتی باراک ئۆباما ساز کراوە.
نووری مالیکی ئەم بابەتەی لە وڵامی ئەم ئیدیعایەی جان کەری ڕاگەیاند کە وتبووی نووری مالیکی دەوڵەتی ئێراقی لاواز کردووە و بووەتە هۆی پەرەسەندنی داعش لەم وڵاتە .
جێگری سەرۆکی ئێراق پێداگری کرد : داعش چێکراوی دەوڵەتی باراک ئۆبامای سەرۆکی ئەمریکایە کە بووە هۆی کوژرانی خەڵکی ئێراق و سوریا.