کانونی دوھەم 19, 2017 11:26 Asia/Tehran
  • حەشدی شەعبی : کۆنترۆڵی تۆکمەوتەواوی سنوورەکانی ئێراق و سوریامان لە دەست دایە

وتەبێژی حەشدی شەعبی ئێراق ڕایگەیاند ئەم هێزانە ئێستا کۆنترۆڵی سنوورەکانی ئێراق و سوریایان بە مەبەستی پێشگرتن بە هاتنی یارمەتی بۆ داعش لەشاری مووسڵ، لە دەست دایە .

بەپێی ڕاپۆرتی ئیسنا بە گێڕانەوە لە یەوموسابع  ئەحمەد ئەسەدی وتەبێژی حەشدی شەعبیی ئێراق وتی :  ئەم هێزانە  مۆڵەت بە هیچ  هێزێکی نایاسایی نادات نیزیکی سنوورەکان بنەوە بەتایبەت نیزیک بوون لە میحوەری ڕۆژاوایی سنوورەکانی ئێراق و سوریا و یان دەستێوەردان لە  کردەوەکانی ئەوان کە قەبووڵ نەکراوەیە .

ناوبراو وتیشی : حەشدی شەعبی خاوەن یاسایەکی تایبەتە و هەموو هێزەکانی لە ژێر کۆنترۆڵی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان دەجووڵنەوە و هەر هێزێک کە لە یاسا پەیڕەوی نەکات شێوە نیزامی دێتە ئەژمار و دەبێ سزا بدرێت .

ئەسەدی وتیشی : حەشدی شەعبی  لە دەستهاتی سەربازی خۆی ناکشێتەوە و بە هیچ لەونێ کەمتەرخەمی ناکات تەنانەت ئەگەر  بەرەوڕووی  گوشاری قورسی واشینگتۆن و هێزەکانی ناوچەیی بێتەوە .

ناوبراو وتیشی : فەرماندەیی سەربازیی ئێراق ، میحوەری ڕۆژاوایی مووسڵ کە داگری سنووری هاوبەشی سوریا و ئێراقیش دەبێت ڕادەستی هێزی  حەشدی شەعبی کردووە و ئەم هێزانە توانیویانە کۆنترۆڵی ئەوێ  بە دەستەوە بگرن  و پێش بە گەیشتنی یارمەتی بو مووسڵ بگرن.

ئەسەدی وتی : فەرمانی سەربازی دیاریکراوە و واشینگتۆن ناتوانێ  لەسەر ئەم پرسە کارتێکەر بێت .