کانونی دوھەم 19, 2017 18:01 Asia/Tehran
  • پێداگرتنی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە سەر لێکۆڵینەوە سەبارەت بە دەست درێژکاریی ساڵی دووهەزارو سێی ئەمریکا

سەرۆک وەزیرانی عێراق داوای لێکۆڵینەوەی تۆکمەوتاواوی کرد لە بارەی دەست درێژکارییەکەی ساڵی 2003ی ئەمریکا بۆ سەر وڵاتەکەی.

حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق وێڕای ئاماژە کردن بەمەی کە ئەو شاڵاوە سەربازییە لە ڕاستی دا ناسەقامی و بشێوەی لە عێراق دا دروست کرد، هیواداری دەربڕی کە بەغدا لە بەر تەواوی ئەو کردارە هەڵانەی ئەمریکا زیانبایی وەربگرێت.

حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق ووەمریکا لە عێراق دەرکەی لە ڕووی تەواوی تاقمە تیرۆریستییەکان لە سەرتاسەری جیهان بۆ هاتنە نێو ئەم وڵاتە کردەوەو لەم ڕووەوە عێراقییەکان زیانی زۆریان وێ کەوت و خوێنیان بە ناحەق ڕژا.

جێگای ئاماژەیە کە لێژنەی بریتانیی بەرپرسی بەدوادا چوونی شەڕی عێراق ساڵی ڕابردووی زایینی ئەم دەست درێژکارییەی بە نەگونجاو نرخاندبوو. ئەمریکاو بریتانیا لە ساڵی 2003 ی زایینی بەو بیانووەی کە ڕژێمی سەددام چەک و چۆڵی کۆکوژی لە بەردەست دایە پەلاماری عێراقیان دا.

بەپێی ڕاپۆرتی هێندێک لە دامەزراوە نێونەتەوەییەکان لە ئەنجامی شەڕو داگیرکرانی عێراق سەدان هەزار کەس لە خەڵکی ئەم وڵاتە کوژران. کردەوەی ئەمریکییەکان لەم بوارەدا ئەوەی دەرخست کە چەک و چۆڵی کۆکوژی عێراق بیانووی بووەو بەس و تەنیا شتێک کە ئەمریکاو بریتانیا پەیجۆری نەبوون چەک و ۆڵی کۆکوژ بوو. چونکو لە پلەی یەکەم دا  ئەمڕیکاو بریتانیا بۆ خۆیان لەو دەوڵەتانە بوون کە ڕژێمی سەددامی دیکتاتۆری لەنێو چووی عێراقیان بە چەک و چۆڵی کۆکوژەوە تەیار کرد بوو و ئەگەر ئەوانە هەر بەڕاستی لە بەر چەک و چۆڵە کۆکوژەکانی بەنیازی بەرەڕوو بوونەوە لەگەڵ ڕژێمی سەددام بوون دەسا بۆ ئەو کاتەی کە سەددام لە شەڕی دژی ئێران دا بە شێوەیەکی بەربڵاو ئەو چەکانەی بەکار دەهێناو تەنانەت بۆ خەڵکەکەی خۆشی کەڵکی لێ وەردەگرت،بۆ نەک هەر خۆیانیان تێ نەدەگەیاند بەڵکو بە بێ دەنگە لێ کردنیشیان بوونە هۆی هاندانی زیاتری سەددام بۆ بەکارهێنانی ئەو جۆرە چەکانە.

دەستوەردانی سەربازییانەی ڕاستەوخۆی ئەمریکییەکان لە عێراق و داگیرکردنی ئەم وڵاتە نەک هەر ئاسایشتی بۆ عێراقییەکان دابین نەکرد ، بەڵکو بە پێچەوانەشەوە بووە هۆی سەرهەڵدان و دڕندەکاریی تاقمی تیرۆریستییەکان لەوانە ئەلقاعیدەو پاشان داعش لەم وڵاتەدا.

ئەمریکا پاش بردنە دەرەوەی لەشکریانی لە عێراق لە کۆتایی ساڵی2011ش نەک هەر بە شێوەیەکی بەبڕشتانە پشتی دەوڵەتی عێراقی نەگرت، بەڵکو جاروبار بۆ لاواز کردنی دەوڵەتی ئەم وڵاتەش هەوڵی دەدا. هەتا ئەو جێگایەی کە تیرۆریستانی داعش لە ژووئەنی ساڵی 2011 هاتنە ناوچە جۆربەجۆرەکانی عێراقەوە کە ئەمەش لە ئەنجانی حەیانەتی ئەو بەرپرسە عێراقیانە ڕووی دا کە لە لایەن ئەمریکاوە پشتگیرییان لێ دەکرا. ئینجا لە درێژەی ئەم دەستوەردانە تێکدەرانەیەدا، ئەمریکا لە سپتامبەری ساڵی 2014 هاوپەیمانیی نێونەتەوەیی بەناو دژی داعشی پێک هێناو جارێکی تر گەڕایەوە بۆ عێراق. بەڵام ئەم هاوپەیمانییەش نەک هەر کردەوەیەکی ئەرێنیی لێ نەبیندرا بەڵکو کاربەدەستانی عێراقی گەلێک جاریش ڕایانگەیاند کە ئەمریکا چەک و تفاق دەخاتە بەردەستی تیرۆریستانی داعش. دیارە لەم پەیوەندییەش دا ئامانجی ئەمریکا لە پێکهێنانی هاوپەیمانیی بەناو دژی داعش لە نێوبردنی داعش نەبووە و لەم بوارەدا بەڵگەی بڕواپێکراوی زۆر هەن کە دەبڕی جڵەوکێش کردن و پاڤپشتی کردنی ئەم تاقمە ڕەشەکوژەن.

لانیکەم مێژووی نزیکەی پانزە ساڵی ئەم دواییە لە ناوچەکەدا ئەوە دەسەلمێنێ کە لە هەر شوێنێکدا ئەمریکا بە شێوەی ڕاستەوخۆ دەستوەردانی سەربازییانەی ئەنجام داوە، هەموو شتێک تێک و پێک دراوەو تاقمگەلێکی دڕندەو ماڵوێزانکەر لە ناوچەکانی ژێر ڕکێفی ئەمریکادا سەریان هەڵهێناوە. ئەمەش بابەتێکە مە سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاماژەی پێ کردووەو خوازیاری بەدواداچوونێکی بەربڵاوە لە بارەی دەستوەردان و پیلانگێڕانی ئەمریکا لە عێراق و بەتایبەت لە کاتی داگیر کردنی ئەم وڵاتەوە بۆ ئەوەی شوێنهاتی دڵتەزێنی داگیرکاری و دەستوەردانەکانی ئەمریکا لە عێراق زیاتر لە جاران بۆ بیروڕای گشتی ڕوون بێتەوە.