کانونی دوھەم 19, 2017 20:09 Asia/Tehran
  • گەڕانەوەی ئاوارە ئێراقیەکان بۆ ڕۆژهەڵاتی مووسڵ

وەزارەتی کوچبەرانی ئێراق باسی گەڕانەوەی ئاوارەکانی ئێراقی کرد بۆ ڕۆژهەڵاتی مووسڵ لە باکووری ئێراق.

 بە گوێرەی ڕاپۆڕتی  ئیرنا وەزارەتی کۆچبەرانی ئێراق ئەمڕۆ پێنجشەمە ڕایگەیاند:دەستەیەکی نوێی ئاوارە ئێراقیەکان  بریتی لە 1200 کەس لە ئوردووگای خازر گەڕاوەنەتەوە بۆ ناوچە  ڕزگار کراوەکان (گەڕەکی کوکجلی) لە ڕۆژهەڵاتی مووسڵ لە پارێزگای نەینەوا لە باکووری ئێراق .

لە ڕاپۆڕتی وەزارەتی کۆچبەرانی ئێراق دا هاتووە: دانیشتووانی دیکەی ناوچە ڕزگار کراوەکانی ڕۆژهەڵاتی مووسڵ  لە ڕۆژانی داهاتوودا دەگەڕێنەوە بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان . هێزەکانی خەباتی دژی تێرۆریزم هاوڕێ لە گەڵ هێزە ئاسایشیەکانی ئێراق دوێنێ  چوارشەمە بە  تەواوی ڕۆژهەڵاتی شاری مووسڵیان لە ژێر ڕکێفی تاقمی تێروریستیی داعش ڕزگار کرد. ڕاپۆڕتێکی دیکە لە ڕووداوە مەیدانیەکانی  مووسڵ دەڵێت،  هێزەکانی  ئەرتەشی ئێراق  ئەمڕۆ پێنجشەمە  لە سێ میحوەر ، ئوپراسیونی ڕزگارکردن و چوونە نێو شاری  مەسیحی نشینی تەلکیەف لە باکووری ڕۆژهەڵاتی مووسڵیان دەس پێی کرد. فڕۆکە شەڕ کەرەکانی هێزی ئاسمانی  ئەرتەشی تورکیاش ناوچەگەلێکیان لە ناوچەی قەندیل لە باکووری ئێراق  کردووەتە  ئامانج و بوردمانیان کرد .  ئوپراسیونی ڕزگارکردنی  شاری مووسڵ لە ژێر ڕکێفی  تاقمی تێرۆڕیستی داعش لە 17 ئوکتوبری 2016 بە فەرمانی  " حەیدەر عیبادی " سەرۆک وەزیرانی ئێراق دەس پێ کراوە و هەروا درێژەی  هەیە .