کانونی دوھەم 20, 2017 10:38 Asia/Tehran
  • کوژرانی ژمارێک لە سەرکردەکانی داعش لە ناوەڕاستی موسڵ

ژێدەرە ئەمنییەکانی ئێراق هەواڵی کوژرانی ژمارێک لە سەرکردەکانی گرووپی تیرۆریستیی داعش لەوان جێگرەکەی "ئەبوبەکر بەغدادی" سەرکردەی داعش لە پەلاماری ئاسمانیی سوپای ئێراق لە موسڵیان بڵاو کردەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی تەسنیم؛ ژێدەرە ئەمنییەکانی ئێراق لە پارێزگەی نەینەوا ڕایانگەیاند؛ فڕۆکە جەنگییەکانی ئێراقی ڕۆژی پێنجشەممە ، شوێنی کۆبوونەوەی سەرکردەکانی داعش لە ناوچەی "زەراعی ئەسلاح" لە ناوەڕاستی موسڵیان دایە بەر پەلامار.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە؛ لەم پەلامارەدا ژمارێک لە تیرۆریستان لەوان "عبدالواحد خضیر سایر الجوعان" ناسراو بە ابولؤی" جێگری ئەبوبەکر بەغدادی و "احمد خضیر سایر الجوعان" و "عبدالکریم خضیر سایر الجوعان"ناسراو بە ابوحربی لە سەرکردەکانی دیکەی داعش کوژران.
هەروەها هێزە ئێراقییەکان گەڕەکەکانی العسکری، الشرطه، مزگەوتی شەهیدانی الاقصی و باڵاخانەیەکی دەوڵەتییان لە ناوەڕاستی شاری "تەلکیف" لە بوونی تیرۆریستان سڕیوەتەوە.
گرووپی تیرۆریستیی داعشیش پێش هەڵاتن لە شاری تەلکیف و ڕزگار کردنی لە لایەن سوپای ئێراقەوە، بیری نەوتیی "ئەلقیارە"ی ئەم شارەیان ئاور تێبەردا.