شوبات 02, 2017 13:27 Asia/Tehran
  • داخرانی دوایین بوارگەی داعش بەرەو سنوورەکانی سووریا

عەلی حەمدانی فەرماندەری سوپای ١١ی حەشدی شەعبی ڕایگەیاند: هێزەکانی حەشدی شەعبی دوایین بوارگەکانی تیرۆریستانی داعشیان بەرەو سنوورەکانی سووریا داخست.

بە پێی ڕاپۆرتی فورات نیوز؛ "حەمدانی" رۆژی پێنجشەممە بە ڕاگەیاندنی ئەم بابەتە وتیشی: "حەشدی شەعبی" ئیستاکە بە تەواوەتی کۆنترۆڵی سنوورەکانی نێوان ئێراق و سووریای گرتۆتە دەست.
ناوبراو ئەو مەسەلەی شی کردەوە کە حەشدی شەعبی بە هاریکاری هێزە چەکدارەکان و ئەرکانی فەرماندەرێتیی شەڕ، خەریکی ئامادە کردنی هێزەکانیەتی بۆ بەڕێوە بردنی ئۆپەراسیۆن تا بەم چەشنە هەموو ڕێگاکانی پێوەندیی  و هاتووچۆی داعش لە تەلعەفەر و  موسڵ بپچڕێ.
لە لایەکی دیکەوە داعش ئێستاکە خەریکی کۆچ پێ کردنی بە زۆرەملی بنەماڵەکان لە ناوچەی مەحلەبییە لە ڕۆژاوای شاری موسڵەوە بەرەو بەشی ڕۆژاوای ئەم شارەیە.
هەروەها هێزە چەکدارەکانی ئێراق تیرۆریستێکی بەڕەگەز مەراکشییان لە میحوەری ئۆپەراسیۆنیی پارێزگەی ئەنبار هەڵکەوتوو لە ڕۆژاوای ئێراق قۆڵبەست کرد.
پۆلیسی بەغدایش لە ڕۆژاوای پێتەختی ئێراقدا تیرۆریستێکی قۆڵبەست کرد کە رادەیەکی بەرچاو تەقەمەنی و چەک و چۆڵ و گوللە هاوەنی پێ بووە.

 

سەرپەیڤ