شوبات 22, 2017 16:51 Asia/Tehran
  • والیەکی داعش لە تەلەعفەری ئێراق کوژرا

حەشدی شەعبی ئەمڕۆ چوارشەم ڕایگەیاند کە "مستەفا یوسف"ی والی گرووپی تیرۆریستیی داعش لە شاری تەلەعفەری ڕۆژئاوای پارێزگای نەینەوای ئێراق کوژراوە .

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، کوژرانی مستەفا یوسف لەئەنجامی هەوڵی هەواڵگریی هێزەکانی حەشدی شەعبیەوە ئەنجامی گرت کە لە ئاوایی عەین تەلاوی لەڕۆژاوای تەلەعفەر بەهێرشی ئاسمانی کۆپتەرەکانی سوپای ئێراق کوژرا.

حەشدی شەعبی لەمڕۆ چوارشەممەوە شەشەمین قۆناخی ئۆپراسیۆنی سەربازی خۆی لە کەرتی ڕۆژاوای پارێزگای نەینەوا لە باکووری ئێراق دەسپێکردو تائێستا لەو ئۆپراسیۆنەدا چەند ئاوایی ڕزگار کردووە.