شوبات 23, 2017 12:03 Asia/Tehran
  • وەگەڕخستنی ناوچەی ئازادی هاوبەش ئامانجی هاوبەشی ئێران و ئێراق

پارێزگاری بەسرەی ئێراق وتی ؛ سەبارەت بە وەگەڕخستنی ناوچەی ئازادی هاوبەش بەئامانجی پەرەپێدانی هاریکاریە بازرگانیەکان ڕاوێژ کراوە لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران .

ماجد مەهدی نەسراوی پارێزگاری بەسرەی ئێراق دوێشەو لە پەراوێزی دانیشتنی هاوبەش لەژووری بازرگانی خوڕەمشەهر، باشووری ڕۆژاوای ئێران، وتی: ڕێککەوتننامەیەک لەنێوان پارێزگاری بەسرەی ئێراق و پارێزگاری خوزستان بۆ ئەنجامگرتنی پرۆژەیەکی هاوبەش سەبارەت بە هێنانەدی ناوچەی ئازادی هاوبەشی شەلەمچەو بەسرە گرێدراوە.

نەسراوی وتی: چاوپێکەوتنێکیش لەئاستی باڵادا لەنێوان بەڕێوەبەری ناوچە ئازادەکانی ئێراق و ئیسماعیل زەمانی، بەرپرسی ناوچەی ئازادی ئەروەند ئەنجامی گرتووە.

وەلیوڵا حەیاتی یاریدەری پارێزگار و قایمقامی تایبەتی خوڕەمشەهریش وتی: ناوچەی ئازادی ئەروەند ژێرخانە پێویستەکان بۆ گەشەی هەناردەی کاڵا نانەوتییەکانی ئامادەکردووە.

وەلیوڵا حەیاتی وتی: بەسەرنجدان بە سەفەرێک کە پارێزگاری خوزستان بۆ بەسرە ئەنجامی دا و ئامادەبوونی پارێزگاری بەسرە لە پارێزگای خوزستان وخوڕەمشەهر، هیوای خواست، کێشەو گرفتەکانی سەرسنووری شەلەمچە چارەسەر بکرێ.

دانیشتنی وەڤدی ئێراقی لەگەڵ پارێزگاری بەسرە بەئامادەبوونی یاریدەری پارێزگار و قایمقامی تایبەتی خوڕەمشەهر دوێشەو لەشوێن ژووری بازرگانی، پیشەسازییەکان، کانگاکان و کشت و کاڵی خوڕەمشهەر بەڕێوە چوو.