شوبات 23, 2017 16:29 Asia/Tehran

هەواڵدەریی ڕووسیایی سپوتنیک بە گێڕانەوە لە سەرچاوەیەکی ئاسایشیی ئێراقی باسی کۆنترۆڵی بەتەواوەتی فڕگەی مووسڵی ناوەندی پارێزگەی نەینەوای باکووری ئەو وڵاتەی کرد لەلایەن هێزە سەربازیەکان .

سەرچاوەکانی ئێراقی ڕایانگەیاند : هێزی ئێراقی گەمارۆی سەرتیرۆریستەکانیان توندترکردووە لەبەشی  ڕۆژاوای شاری مووسڵ و پەلاماریان کردووەسەر فڕگەی سەرەکی ئەم شارە و بنکەی نیزیکی شاری مووسڵ  .

 ئەم سەرچاوە ئێراقییە وتیشی : هێزی کاردانەوەی خێرا و پۆلیسی فیدراڵی ئێراق بۆسەر فرگەی  مووسڵ و هێزی بەرەنگار بوونەوەی  تیرۆریزم  پەلاماریان کردەسەر  بنکەی غەزلانی لە نیزیک شاری مووسڵ .

ئۆپراسیۆنی ئازاد کردنی  ڕۆژاوای مووسڵ لە دەست داعش  شەوی دووشەمە لەسەر فەرمانی سەرۆک وەزیرانی ئێراق دەستپێکراوە  .

مانگی ڕابردوو بەشی ڕۆژهەڵاتی مووسڵ لە دەستی داعش ئازاد کرا و ئاوارەکانی ئێراقی خەریکی گەڕانەوە بۆ ماڵ و حاڵی خۆیان لەم ناوچەیەن  .