شوبات 24, 2017 17:38 Asia/Tehran
  • فەرمانی عەبادی بۆ پەلامارکردنەسەر مۆڵگەو بنکەکانی داعش لە سووریا

سەرۆک وەزیرانی ئێراق فەرمانی بە هێزی ئاسمانی وڵاتەکەی دا کە مۆڵگەو بنکەکانی ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش لە ناوخۆی سووریاش بدەنە بەر پەلاماری خۆیان .

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا  حەیدەر عەبادی سەروک وەزیرانی ئێراق ئەمڕۆ هەینی لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند: ئێمە مکۆڕین هەتا  تیرۆریستەکان کە هۆکاری  کوشت و بڕی ڕۆڵەکان وشارومەندانی ئێمە بوون، ڕاوەدووبنێین   کەوایە فەرمان دراوە  هەتا هێزی ئاسانی بۆسەر مۆڵگەی  تاقمی داعش لە حەسیبە و بوکەمال لەنێو خاکی  سوریا پەلامار بکەن  چونکە  هۆکارانی تیرۆریستی لەم دوو ناوچەیە هۆکاری بۆمب دانانەکانی ئەم دواییەی بەغدا بوونە.

ئەم قسانەی سەرۆک وەزیرانی ئێراق لە حاڵێکدایە کە هێزی ئێراقی لە درێژەی پێشڕەوی بەرەوی ناوەندی بەشی ڕۆژئاوای مووسڵ، گەیشتنە ناوچەکانی حەیوتەیران و حەیومامون لە بەشی ڕۆژاوایی مووسڵ و گوندی تەل زەلت لە ڕۆژهەڵاتی تەلەعفەریشیان  ئازاد کرد.

حەیدەر عەبادی  ڕۆژی ڕابردووش بە ئاماژەدان بە ئۆپراسیۆنی گرینگی ئازادکردنی ڕۆژاوای مووسڵ لە دەستی داعش  وتی : ئۆپراسیۆنی ئازاد کردنی ڕۆژاوای مووسڵ  سەرباری هەبوونی گرفت و کێشە، بەخێرایی بەرەوپێش دەڕوات  .