شوبات 24, 2017 18:31 Asia/Tehran
  • ڕێزگرتنی مەرجەعیەتی ئایینی ئێراقی لە لەخۆبوردویەکانی هێزە چەکدارەکانی وڵاتەکەیان

نوێنەری ئایەتوڵڵا سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەکانی ئێراق لەمیانەی نوێژی هەینی کەربەلای پیرۆز وێڕای ڕێزگرتن لە فیداکاری و لەخۆبوردویی هێزە چەکدارەکانی وڵاتەکەی لە شەڕ بەدژی داعش، داوای لێ کردن لەمیانەی شەڕەکەی مووسڵ دا داکۆکی بکەن لە گیان و ماڵی خەڵکی سڤیل .

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، شێخ مەهدی کەربەلایی خەتیبی نوێژی هەینی کەربەلا  ئەمڕۆ هەینی لە گڵکۆی پاکی حسێنی ، سەرکەوتنەکانی ئەم دواییەیان لە خەباتکارانی ئێراقی پیرۆز کرد و لەخۆبوردویی ئەوانی ڕێز لێ نا و  هەروەها  سفارشی بە هەموو هێزە چەکدارەکان کرد کە یاساوڕێسا ستانداردەکانی ئەخلاقی لەشەڕ بە دژی داعش لە درێژەی ئۆپراسیونی مووسڵ بە شێوەی جیددی ڕەچاو بکەن و تەنانەت لەگەڵ گیراوان و تۆمەتبارەکانیش بەشێوەیەمی مرۆڤدۆستانە بجووڵنەوە.

کەربەلایی بە ئاماژەدان بەمەی تاقمی تیرۆریستیی داعش لە ماڵەکانیان وەک مەتەرێزی بەرگری و لەخەڵک وەک قەڵغانی مرۆیی کەڵک وەردەگرن، داوای لە خەباتکارانی وڵاتەکەی کرد تائەو جێگایەی کە بۆیان دەکرێت پاسەوانی لە خەڵکی سیڤیل بکەن و لە دانی خزمەتگوزاری مرۆڤدۆستانە بەوان هەوڵ بدەن  .

هێزی ئێراقی لە کاتی دەستپێبوونی ئۆپراسیۆنی مووسڵ  توانیان بەشی ڕۆژهەڵاتی مووسڵ و زۆرێک لە شارەکان، گەڕەکەکان و گوندەکانی پارێزگەی  نەینەوا ئازاد بکەن و لە ماوەی سێ ڕۆژی ڕابردووش بە گەیشتن بۆ نێو بەشی ڕۆژئاوای شاری لە لێوارەکانی بەشی ڕاستی دیجلە  ناوچە و گوندەکانی دیکەش  ئازاد بکەن.

کۆمەڵگەکانی نێودەوڵەتی ئۆّراسیۆنی ئازاد کردنی مووسڵیان لە باری  ڕەچاو کردنی ستانداردەکان و یاسا و ڕێساکان و کۆنوانسیۆنەکانی نێودەوڵەتی بە ئۆپراسیۆنێکی پاک وەسف کرد .