شوبات 24, 2017 18:36 Asia/Tehran
  • هێزەکانی ئێراق گەیشتوونەتە یەکەم گەڕەکی بەشی ڕۆژئاوای شاری مووسڵ

لەمیانەی شەشەمین ڕۆژی خولی نوێی ئۆپەراسیونی رزگارکردنی ڕوژئاوای مووسڵ هێزی سوپای ئێراق توانیان بگەنە یەکەمین گەڕەکی بەشی ڕۆژئاوایی ئەو شارە .

سوپا دەڵێت لە ڕەوتی تێکهەڵچوونی بیست و چوار کاتژمێریی ڕابردوو لانیکەم  حەفتا داعشی کوژراون.

بەرپرسانی ئێراقی ڕایانگەیاندووە کە دوای ئازاد کردنی فڕگەی مووسڵ  وبنکەی سەربازیی غەزلانی  ، ئەمڕۆ سوپای ئێراق گەیشتە یەکەمین گەڕەکی بەشی  ڕۆژاوایی شاری مووسڵ .

ئەگەری ئەوە هەیە ئۆپراسیۆن لە ڕۆژاوای مووسڵ  دژوارتر لە بەشەکانی ڕۆژهەڵاتی شار بێت کە پاکتاو کردنی ماوەیەکی زۆر دەخایەنێ.

سەرچاوەیەک لە فەرماندەیی ئۆپراسیونی نەینەواش  هێزی سوپای ئێراق ئۆپراسیۆنی خۆیان بە ئامانجی وەبەرپەلاماردانی ئەندامانی داعش لە تونەیلەکانی ژێربنکەی سەربازیی  غەزلاوی لەبەشی ڕۆژئاوایی شاری مووسڵ، درێژە پێ دەدەن.

هێزی سوپای ئێراق  ئەم بەینە  کۆنترۆڵی تۆکمەوتەواوی بنکەی ستراتژیکیان بەدەستەوە گرتووە.

هێزی ئێراقی  ئێستاکە لە دەورووبەری بنکەی سەربازی دا سەقامیان گرتووە هەتا پێش بە هەڵاتنی هێزی داعش  لە ناو بنکەی سەربازی بگرن .

فڕۆکە جەنگییەکانی ئێراقیش ناوچەگەلێک کە ڕەنگە هێزی داعش لەوێدا خۆیان شاردبێتەوە  دەدەنە بەر پەلامار .

میدیاکانی ئێراقیش  باسی کوژرانی حەفتا داعشیان کرد لە ڕەوتی تێکهەڵچوون لەگەڵ هێزی سوپای ئێراق لە ناوچەی باشووری ڕۆژاوای شاری مووسڵیان کرد لە ماوەی بیست و چوار کاتژمێری ڕابردوو.

سەرچاوەیەکی خۆجێییش  وتی : هێڵی بەرگری  لەباشوور و باشووری ڕۆژاوا و ڕۆژاوای  مووسڵ  تێک شکاوە.

لەلایەکی دیکەشەوە هێزی حەشدی شەعبی  ئەمڕۆ هەینی باسی ئازاد کرانی تەل زەلت لە تەلەعفەر لە ڕۆژاوای  مووسڵیان کرد.

هێزی حەشدی شەعبی دوای ئازاد کردنی گوندی زەلت لە ڕۆژهەڵاتی تەلەعفەر ئۆپراسیۆنی پاکتاوکردنی ئەم شارە لە بوونی تیرۆریستانی داعشیان  ڕاگەیاند.

شاکر جەودەت فەرماندەی پۆلیسی فیدرالی ئێراق ئەمڕۆ هەینی بەرەوپێش چوون  بەرەو گەڕەکەکانی بەشی ڕاستی مووسڵیان  پشت ڕاست کردەوە.