یارمەتی ئەمریکییەکان بۆ داعش لە تەلەعفەر
فەرماندەرێکی باڵای حەشدی شەعبی ، ئەمریکییەکانی تۆمەتبار کرد بە خستنەخواری یارمەتی چەکەمەنی و دابەزینی پەڕەشوت وان لە تەلەعفەر، ڕۆژاوای مووسڵ بۆ داکۆکی کردن لە تاقمی هەڵوەشاوەی داعش و لە سەروک وەزیرانی ئێراقی داوایکرد لەم بوارە دبێتە کایەوە .
بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێ شەممەی ئیرنا، جەواد تەبیباوی فەرماندەرێکی هێزی حەشدی شەعبی ئێراق، ئەمریکییەکانی بە داکۆکی کردن لە داعش لە مووسڵ تۆمەتبار کرد و وتیشی : ئامادەبوونی هێزی ئەمریکی لە ناوچەکانی ئێراق بووەتە هۆی ڕەشبینی و نیگەرانی .
تەبیباوی بە ئاماژەدان بە مێژووی وەها کردەگەلێک لەلایەن ئەمریکییەکان لە ماوەی دووساڵی ڕابردوو وتی :
ئەمریکییەکان دەیانەوێ شەڕ لە ئێراق درێژەی هەبێت و ئێستا هەوڵ دەدەن فەرماندەرانی داعش لە ناوخۆی شار وەدەرنێن و بۆ ناوچەکانی دیکە بیانگوێزنەوە.
ئەم فەرماندەیەی باڵای حەشدی شەعبی داوای لە حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی ئێراق کرد لەبارەی ئەم پرسە وتووێژ بکات و بۆپێشگیری کردن لە جم و جۆڵی ئەمریکاییەکان ڕێ وشوێنێک بگرنە بەر .