ئادار 20, 2017 10:11 Asia/Tehran
  • 
عەبادی پەیامێکی پیرۆزبایی بۆ بارزانی نارد

سەرۆک وەزیرانی عێراق بەبۆنەی جەژنی نەتەوەیی نەورۆز، پەیامێکی پیرۆزبایی بۆ سەرۆکی هەرێمی کوردستانی ئێراق نارد.

لە پەیامەکەیدا، کە وێنەیەکی گەیشتووەتە (باسنیوز)، حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق جگە لە پیرۆزبایی بەبۆنەی جەژنی نەورۆز، هیوادارە نەورۆزی 2017 ”موژدەی سەرکەوتنی کۆتایی“ بەسەر چەکدارانی رێکخراوی توندڕەوی داعش بهێنێت.

حەیدەر عەبادی هیوای تەمەندرێژی و تەندروستییەکی باش بۆ مەسعود بارزانی  خواست  ئومێدی کرد نەورۆز لەگەڵ خۆیدا، بەهاری سەقامگیری و ئاسایش و خۆشگوزەرانی لەگەڵ خۆیدا بۆ وڵات بهێنێت.