ئادار 20, 2017 16:18 Asia/Tehran
  • هێزە ئێراقیەکان ناوچەیەکیان لە ڕۆژئاوای موسڵ ئازاد کرد

فەرماندەی هەڵمەتی نەینەوا ئێمە دێین " لە ئازاد کرانی ناوچەی نابلوس ، ئەلملوسە، کارگەی ئارد و بەنزین خانەی ئەلراشدی لە ڕۆژئاوای موسڵ لەباکووری ئێراق هەواڵی دا.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری سەدا وسیما ، سەرلەشکەر ی ئەرکان عەبدولئەمیر یارواللە ، فەرماندەی هەڵمەتی " نەینەوا ئێمە دین " ڕایگەیاند : هێزە ئێڕاقیەکان لە درێژەی پێشکەوتنەکانی خۆیان لە شەڕ لەگەڵ ترۆریستەکان هەروەها گەڕەکەکانی ئەلحیدرە ، ئەلجماسا و ئەلمەعمەل لەدەوروبەری ناوچەی بادوش یان ئازاد کرد.

فەرماندەی هێزە کانی بەسیجی جەماوەری ئێراق یش بە ئاماژەدان بە بەڕێوە بردنی هەڵمەتی فریاکەوتن وڕزگاری لە ناوچەی بادوش ڕایانگەیاند ، ترۆریستەکانی داعش ناتوانن بەرەو سووریا هەڵبین.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە ، دوای ئەمەکە بادوش بەشێوەی تۆکمە تەواوپاکتاو کراهێزە ئەمنیەتیەکان سەرەڕای دۆزرانەوەودەسبەسەر داگرتنی ناوەندی سەرەکی فەرماندەیی ترۆریستەکان وکارگەکانی دروست کرانی بومب ، تونیل گەلیکیان لەژێر زەوی دۆزیەوە کە تیدا کەل وپەلی بەدالەیی وچەندین ڕایانە ی هەڵگری زانیاری گرینگی داعش لەوان ناوی سەرکردەکانی ترۆریستی ونەخشەی جم وجوولی ئەوان لەوناوچەیە بوو.

" هادی عامیری" سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی بەدری ئێراقیش وتی: بەڕێوە بردنی هەڵمەتی جیای ئازاد کرانی لێواری ڕۆژئاوایی موسڵ و تەلەعفەر پێویستە. " ئەبو مونتەزر ئەلحوسینی" بەڕێوە بەری هەڵمەتی ناوەندی هێزە کانی بەسیجی جەماوەری ئێراقیش بە ئاماژە دان بە تەوەرەکانی پێشکەوتنی هێزە کانی داوتەڵەبی بەسیجی جەماوەری کە لە هەڵمەتی هاوبەش لەگەڵ لەشەکەری نۆهەمی سوپای ئێراق بەڕێوە چوو بوو وتی: پاڵەوانەتی  ولە خۆبردوئیەکانی ئەم هێزانە لە چەندین تەوەرەوە ، دوژمنیان  غافڵگیر کرد وناچاربە  پاشگەز بوونەوە کرد.