دەبێ ڕێگری لە دروست بوونی گرووپی وەک داعش بکەین
سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند، شه‌ڕی موسڵ له کۆتاییدایه و هێزه عێراقییه‌کان و پێشمه‌رگه هه‌ماهه‌نگی باشیان هه‌یه له‌شه‌ڕی رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی رێکخراوی داعش.
بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عه‌بادی له وته‌یه‌کدا له واشنتۆن له‌دوای کۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ دۆناڵد ترا‌مپ سه‌رۆکی ئه‌مریکا رایگه‌یاند کە هێزه‌کانیان له پێشڕه‌وی له‌شه‌ڕی موسڵ به‌رده‌وامن و شه‌ڕی کۆنتڕۆڵکردنه‌وه‌ی ئه‌و شاره له‌کۆتاییدایه و یه‌که‌م کاری دوای کۆنتڕۆڵکردنه‌وه‌ی ئه‌و شاره گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئاشتی و ئارامی یه.
وتیشی: "ده‌بێت داعش کۆتایی پێبینین نه‌ک ته‌نیا له عێراق به‌ڵکوو له ته‌واوی ناوچه‌که، هه‌روه‌ها ده‌بێت رێگری له دروستبونی گروپی هاوشێوه‌ی داعش بگرین".
عه‌بادی له‌به‌شێکی دیکه‌ی وته‌که‌یدا باسی له هه‌ماهه‌نگی نێوان هێزه عێراقییه‌کان کرد له‌شه‌ڕی دژ به داعش به‌تایبه‌تی هه‌ماهه‌نگی ئه‌و هێزانه له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌و به هه‌ماهه‌نگی "مێژویی" ناویبرد.
له‌باره‌ی چاکسازیه‌وه عه‌بادی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، که به‌پێی ئه‌زمونی خۆی له‌و بواره‌دا ره‌نگه چاکسازی کارێکی ئاسان نه‌بێت به‌تایبه‌تی خه‌ڵکانێک له‌گه‌ڵت هاوڕانین و دژت ده‌وه‌ستنه‌وه.
باسی له‌وه‌شکرد، تائێستا گه‌نجان هه‌ڵده‌خه‌ڵه‌تێنرێن له‌لایه‌ن داعشه‌وه‌و ئه‌و رێکخراوه ده‌یه‌وێت چه‌کداری نوێ دروستبکات.
له‌باره‌ی کۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ دۆناڵد ترا‌مپ و باسکردنی شه‌ڕی دژ به داعش، عه‌بادی رایگه‌یاند، ئیداره‌ی ترا‌مپ زۆر به‌په‌رۆشه بۆ تێکشکاندنی داعش، ئه‌مان زیاتر ده‌یانه‌وێت روبه‌ڕووی تیرۆر بنه‌وه.
حه‌یده‌ر عه‌بادی و دۆناڵد ترا‌مپ سه‌رۆکی ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ئه‌مڕۆ له واشنتۆن کۆبونه‌وه.
به‌پێی نووسینگه‌ی عه‌بادی، له کۆبونه‌وه‌که‌دا عه‌بادی و ترا‌مپ جه‌ختیان له هاریکاری سه‌ربازی نێوان عێراق و ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کان کردووه‌ته‌وه له‌شه‌ڕی دژی به‌داعش و هه‌ڵمه‌تی سه‌ربازی بۆ کۆنتڕۆڵکردنی موسڵ.
ه‌یده‌ر عه‌بادی ئێواره‌ی یه‌کشه‌ممه به‌سه‌ردانێکی فه‌رمی و له‌سه‌ر داوای دۆناڵد ترا‌مپ به‌ره‌و ئه‌مریکا به‌ڕێکه‌وت.
به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌کی نوسینگه‌که‌ی، عه‌بادی له‌و سه‌ردانه‌دا جگه له ترا‌مپ، چاوی به ژماره‌یه‌ک له به‌رپرسانی ئیداره‌ی نوێی ئه‌مریکا ده‌که‌وێت له‌ناویاندا جێگری سه‌رۆک و وه‌زیری ده‌ره‌وه.
هه‌روه‌ها عه‌بادی له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی کۆنگرێس و ئه‌نجومه‌نی پیران تاوتوێی هاریکاری نێوان هه‌ردوو وڵات ده‌کات له‌بواره‌کانی ئه‌منی و سه‌ربازی و ئابوری و بواره‌کانی دیکه، سه‌رباری کۆبونه‌وه له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک له دامه‌زراوه‌و رێکخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان و ئاماده‌بوون له کۆبونه‌وه‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌ره‌وه‌ی وڵاتانی ئه‌ندام له هاوپه‌یمانی نێودوه‌وڵه‌تی دژی داعش.
هه‌فته‌ی رابردوو کۆشکی سپی رایگه‌یاند، ترا‌مپ ئاماده‌یه له‌مانگی ئاداردا له‌گه‌ڵ عه‌بادی کۆبێته‌وه.