ئادار 23, 2017 12:00 Asia/Tehran
  • پێداگریی ئێراق لەسەر لەناوبرانی بەتەواوەتی گرووپی ڕەشەکوژی داعش لەو وڵاتە

سەرۆک وەزیرانی ئێراق پێی داگرت: هێزە ئێراقییەکان لەبەرەنگاربوونەوەی تیرۆریستانی داعش سەرکەوتنی بەرچاویان بەدەست هێنا و ئێراق لەهەوڵی لەناوبردنی بەتەواوەتی ئەو گرووپە ڕەشەکوژەیە.

بەپێی ڕاپۆری ئاژانسی هەواڵیی سەداوسیما؛ حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی ئێراق رۆژی چوارشەممە لە کۆڕی دەسپێبوونی دانیشتنی وەزیرانی دەرەوەی٦٨وڵاتی ئەندامی هاوپەیمانی دژەداعش لە واشنگتۆن، وتی: کۆنترۆڵ کردنی داعش بابەتێکی مەترسیدارە کە مومکین نییە، چونکە ئەو گرووپە تیرۆریستییە پێبەندی هیچ شتێک نییەو کاری ، پلاندان بۆ کوشت وبڕ، وێران کردن و لەناوبردنە.

سەرۆک وەزیرانی ئێراق پێی داگرت؛ سەرکەوتنەکانی سوپا وجەماوەری ئێراق لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریستانی داعش، پێشاندەری بێ ئاکامیی هەوڵەکانی داعش لە دووبەرەکی نانەوە لەنێو شارومەندانی ئێراقییە.

عەبادی وتیشی؛ بەبڕوای حکومەتی ئێراق ، بەپێکهێنانی هاوپەیمانی و هەوڵی یەکگرتووانە بۆ هەمیشە ئەو ڕێکخراوە تیرۆریستییە لەبەین دەباو دەبێ بۆ لەناوبردنی داعش، تەرکیز بکرێ و سەرقاڵی ناکۆکییە ناوچەیی یان ئەو ناکۆکیانەی لەناوچەدا هەیە، نەبین و بەهاودەنگی و یەکڕیزیەک کە لەنێو خەڵکدا هەیە، بەزوویی بەسەر داعشدا سەردەکەون.