10هه‌زار کارگه له عێراق داخراون
وه‌زیری پێشووی پیشه‌سازی و کانزا‌کان له حکوومه‌تی عێراق ئاشکرای کرد، له دوای 2003 تا ئێسته زیاتر له 10 هه‌زار کارگه له عێراق له‌کارکردن وه‌ستاون و ئاماژه به‌وه‌ش ده‌کات، که که‌رتی پیشه‌سازی له عێراق به ته‌واوی تێکشکاوه و پێشڤه‌چوونی تێدا نییه.
محه‌مه‌د ده‌راجی له دیدارێکدا له‌گه‌ڵ که‌ناڵی "سۆمه‌ریه" گوتی، به‌گوێره‌ی ئاماره‌کانی وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی و کانزا‌کان زیاتر له 10 کارگه‌ی که‌رتی تایبه‌ت له دوای 2003 له کارکردن وه‌ستاون و که‌رتی پیشه‌سازی ڕووبه‌ڕووی شکستێکی گه‌وره بووه‌ته‌وه و ڕۆژ دوای ڕۆژیش ئه‌و شکسته گه‌وره‌تر ده‌بێت.
هه‌روه‌ها گوتی، پێش 2003 که‌رتی پیشه‌سازی ڕێژه‌ی 14% داهاته‌کانی بودجه‌ی ساڵانه‌ی ده‌سته‌به‌رده‌کرن، به‌ڵام ئێسته ئه‌و ڕێژه‌یه زۆر که‌م بووه‌ته‌وه، پاش گۆڕێنی سیسته‌می دیکتاتۆری ئێمه له‌وباوه‌ڕه‌دابووین پێشکه‌وتنی گه‌وره دێته‌دی، به‌ڵام کارگه‌کان مووچه‌ی کارمه‌نده‌کانیان له‌ڕێی وه‌رگرتنی قه‌رز له بانکی ڕافیده‌ین و ڕه‌شید ده‌دا.
وه‌زیری پێشووی پیشه‌سازی و کانزاکانی عێراق ڕوونی کرده‌وه، که کرانه‌وه‌ی بازاڕ به ڕووی به‌رهه‌می ده‌ره‌کی و ده‌رکردنی کۆمه‌ڵێک بڕیار له‌و باره‌وه، هۆکاری سه‌ره‌کی داخستنی ئه‌و 10 هه‌زار کارگه‌یه‌ن.