ئادار 24, 2017 13:21 Asia/Tehran
  • خۆپیشاندانی بەربڵاوی جەماوەری عێراق لە وەڵامی بانگێشتنەکەی موقتەدا سەدر

هەزاران کەس لە جەماوەری عێراق ئەمڕۆ هەینی بۆ بەشداری کردن لە خۆپیشاندانێکی ملوێنی لە مەیدانی تەحریری ناوەندی بەغدا خڕ بوونەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی ئیسنا، بە گێڕانەوە لە ماڵپەڕی کەناڵی سومریەنیوز، جەماوەری عێراق لە وەڵامی بانگێشتنەکەی موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەئری عێراق ئەمڕۆ بەرەو مەیدانی تەحریری بەغدا وەڕێ کەوتن هەتا بەشداری لە خۆپیشاندانێکی ملوێنی بکەن کە خوازیاری چاکسازی و کۆتایی هێنان بە گەندەڵی و باش بوونەوەی باری ڕاژەکاری و خزمەتگوزارییە.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، هەزاران کەس لە شارومەندانی عێراقی شەوی ڕابردوو لە پارێزگا جۆربەجۆرەکانەوە بەرەو بەغدا وەڕێ کەوتن هەتا لە خۆپیشاندانەکەی ئەمڕۆدا بەشداری بکەن.

هێزە ئاسایشتییەکانی عێراقیش دەستەوداری ئاسایشتیی خۆیانیان بۆ پێشگرتن بە هەرچەشنە تێکچوونێکی ئاسایشتی و یان هەرجۆرە ڕووداوێکی دیکە توندوتۆڵتر کردەوەو زۆربەی ئەو ڕێگاو پردو مەیدانەکانی ناوەندی بەغدادیان هەر لە ڕۆژی پێنج شەممەوە داخستووە.