نیگەرانیی ڕێکخراوی نەتەوەکان لەبارەی هەڵکشانی ژمارەی کوژراوانی مەدەنی لە مووسڵ
ڕێکخراوی نەتەوەکان بە دەربڕینی نیگەرانی لەبارەی کوژرانی خەڵکی سڤیل لە ئۆپەراسیۆنی ئازاد کردنی مووسڵ ، کەڵک وەرگرتن لە کەسانی سڤیل وەکوو قەڵخانی مرۆڤی بە تاوانکارییەکی سامناک وەسف کرد .
بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا ، " فرهان حەق" جێگری وتە بێژی سکرتێری گشتی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە پرێس کۆنفرانسێک دا لە ڕۆژی هەینی بە گێرانەوە لە " لیزگراندە" بەر پرسیی هەماهەنگی یارمەتییە مرۆڤدۆستانەکانی ئەم ڕیکخراوەیە لە ئێراق- زۆربوونیی تێاچووانیی ناسەربازیی لە کاتی ئۆپەراسیۆنیی ئازادی مووسڵی بە جێ سەرسوورمان زانی و لە لایەنەکانیی ئەم تێکەڵچوونە داوای کرد تا وێرای لەپێش چاو گرتنیی ڕێو شۆێنی پێویست پێش بگرن بە زۆر بوونیی تێا چووانیی ناسەربازی ئەم تێکەڵچوونانە . ئەو بە ئاماژە دان بەوەی کە بە تووندتر بوونەوەی ئۆپەراسیۆنیی ئازادی مووسڵ مەترسی بەربڵاو تر هەرەشە دەکات لە کەسانی مەدەنیی ئەو وڵاتە ، بە تایبەت کەڵک وەرگرتن لە شارومەندانی ناسەربازی وەکوو قەلغانی ئینسانی لەو تێکەڵچوونانە و گوللـەبارانی سەرەڕۆیانەی ناوچە پڕ حەشیمەتەکانیی بە پێچەوانەی یاساکانی ئینسانی و نێو دەوڵەتی زانیوە و بەڕاشکاوی وتی کە وەها کردەوە گەلێک تاوانکاری جەنگیی دێتە ئەژمار و دەبێ لە لایەن ناوەندە نێودەوڵەتییەکان پێو شۆین بگیردرێت . بە گوێرەی دوایین ڕاپۆرتەکانیی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە دەستپیکی ئۆپەراسیۆنیی ئازادی ڕۆژئاوای مووسڵ لە مانگی فیورییە تا بە ئێستا زیاتر لە ٢٨٠ هەزار کەس لەم ناوچەیە ئاوارە بوون و پێکهاتەی داعش بە گوللـەباران کردنیی ئەوان هەوڵی داوە پێش بگرێت بە چوونەدەری ئەوان لەم ناوچە گەلە و هەر بۆیە هەر ڕۆژ دەیان کەس لەم ئاوارانە لە کاتی هەڵاتن لە شار گیانی خۆیان لە دەس داوە .