ئادار 25, 2017 16:46 Asia/Tehran
  • سی و شەش شارومەندی کوردی عێراقی بوون بە قئوربانیی دڕندەکارییەکی تازەی تیرۆریستانی داعش

تاقمی تیرۆریستی داعش لە دڕندەکارییەکی تازەدا 36 شارومەندی کوردی عێراقییان کوشت.

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا،پێکهاتەی حەشدی شەعبی ڕۆژی شەممەلە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند: تاقمی تیرۆریستی داعش لەدڕندەکاریەکی تازەدا لە بەشی ڕۆژئاوای موسڵ بەسەندەی نەکرد بە بەکارهێنانی خەڵکی سڤیل وەکوو قەڵغانی مرۆڤی و36 کەسی کەخەریک بوون بەرەوهێزەکانی ئاسایشتی عێراق هەڵدەهاتن قەڵاچۆ کرد.

بەپێی ڕاپۆرتەکان، تاقمی تیرۆریستی داعش ئێستاکە لە بەشی ڕۆژئاوای موسڵ بە تایبەتی لە بەشی کۆنی شارەکەدا خەڵکی شڤیلی بە بارمتەگرتووەو لە بەرامبەر پێشڕەویی هێزەکانی عێراق وەکوو قەڵغانێکی مرۆڤی بەکاریان دێنێ و داوای لێکردوون تەواوی کەل و پەلی ناوماڵیان بڕژێننە نێو شەقام و کۆڵانەوە هەتا بەمجۆرە ڕێ لە پێشڕەویی هێزە ئاسایشتییەکانی عێراق بگرێت.

بەرپرسی کاروباری مرۆڤ دۆستانەی ڕێکخراوەی نەتەوەکان لە عێراقیش ڕایگەیاندووە:تیرۆریستانی داعش خەڵکی سڤیل وەک قەڵغانی مرۆڤی بەکاردێنێ.