نیسان 23, 2017 15:45 Asia/Tehran
  • قوربانیانی پەلامارە شیمیایەکی داعش لە

چەکدارانی گرووپی تیرۆریستیی داعش بەشێک لە ڕۆژئاوای شاری "مووسڵ"ی ناوەندی پارێزگەی نەینەوای ئێراقیان دایەبەر هێرش و پەلاماری شیمیایی کە شەش کوژراوی لێ کەوتەوە .

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی سپۆتنیکی ڕووسیا و بە گێڕانەوە ژێدەرە ئێراقییەکانی ؛ داعش گەڕەکی سەورە لە بەشی ڕۆژاوایی موسڵ بە شەش گوللەی هاوەنی هەڵگری گازی ژاراوی خەردەڵ داوەتە بەر پەلامار کە بە هۆی ئەوەوە لانیکەم شەش کەس کوژران و ١٢ کەسیش بریندار بوون.
ژمارێک لە مێدیا عەرەبییەکانی ناوچەیش ڕاپۆرتیان دا کە بە هۆی ئەو پەلامارەی داعش کردوویە بۆ سەر گەڕەکی سەورەی موسڵ دەیان کەس کوژران. هێشتا مێدیا فەرمییەکانی ئێراق ئەم پەلامارە شیمیاییەی داعشیان پشت ڕاست نەکردەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕاپۆرتەکان؛ داعش بۆ حەوتەمین جارە کە لەو ئۆپەراسیۆنی موسڵ دەست پێبووە، ئەم شارە دەداتە بەر پەلاماری شیمیایی.
گرووپی تیرۆریستیی داعش لە ئێراق و سووریا، هەمماری گەورەی مادە و چەکی شیمیایی لە دەستدایە کە بە وتەی ژمارێک ژێدەر و سەرچاوەی ناوچەیی، ئەم مادەگەلەی لە ژمارێک لە وڵاتانی ناوچەەوە وەرگرتووە.
هەواڵی پەلاماری شیمیایی داعش لە موسڵ لە کاتێکدا بڵاو بوویەوە کە ژێدەرە ئێراقییەکان ڕایانگەیاند؛ بە هۆی تەقینەوە لە یەکێک لە بنکەکانی داعش لە ناوچەی ١٧ی تەمووزی ڕۆژاوای موسڵ، کارناسی گازە شیمیاییەکانی داعش بە ناوی "عبدالعزیز الشیشانی" هاوڕێ لەگەڵ پێنج تیرۆریستی دیکە کوژراون. شیشانی بەناوبانگترین کارناسی گازی شیمیایی و لە نزیکانی " ئەبووبەکر بەغدادی"ی سەرکردەی داعش بوو.