نیسان 23, 2017 15:46 Asia/Tehran
  • بۆردومان کرانی بنکە و حەشارگەکانی پەکەکە لە باکووری ئێراق

فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا بنکەو حەشارگەکانی پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیایان لە باکووری ئێراق بۆردومان کرد .

بە پێی ڕاپۆرتی فرانس پرێس؛ فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا ڕۆژی شەممە بە بۆردومانی بنکە و حەشارگەکانی پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا لە ڕۆژهەڵاتی ناوچەی عیمادییە لە باکووری پارێزگای دهۆک، هەروەها ئۆتۆمبیلی هەڵگری ئەندامانی ئەم گرووپەیان لە گوندی دێرش دایە بەر پەلامار.
گوندی دێرش لە نزیکی سنوورەکانی تورکیادا هەڵکەتووە.
تا ئێستا هییچ ڕاپۆرتێک سەبارەت بە ڕادەی ئەو زەبر و زیانەی لە باکووری ئێراق لە پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا کەوتووە بڵاو نەبۆتەوە.