نیسان 23, 2017 16:02 Asia/Tehran
  • جێگری حەشدی شەعبی ئێراق : بەتەواوی لە ئامادەباش داین بۆ هێرش کردنە سەر تەلەعفەر

"ئەبومەهدی ئەلموهەندیس"ی جێگری فەرماندەی هێزەکانی حەشدی شەعبی ئێراق وتی: هێزەکانی حەشدی شەعبی ئامادەیی تۆکمە وتەواویان هەیە بۆ رزگارکردنی شاری تەلەعفەر لەچنگ تیرۆریستانی داعش بەڵام چاوەڕوانی بڕیاری فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی وڵاتەکەیانن .

ئەلموهەندیس لە وتووێژ لەگەڵ کەناڵی هەواڵی ئەلمەیادین ڕایگەیاند : هێزەکانی حەشدی شەعبی لە داخرانی ڕیگای ترۆریستەکانی داعش لە موسڵ بۆ تەلەعفەر وپارێزگاکانی تری ئێراق و هەروەها لە سووریا بەشداری کردو هەتا ئێستاکە نێزیک بە پێنج هەزار کیلومیتری لەچنگ  ترۆریستەکان ئازاد کردووە. ئەولەبارەی بەشی ڕاستی موسڵ یش وتی: هێزەکانی حەشدی شەعبی پشتیوانی هێزە چەکدارەکان وپۆلیس وسوپای ئێراق لە بەرەنگاربوونەوەی ترۆریسمن. ئەلموهەندیس جەختی کرد کە هێزەکانی حەشدی شەعبی بەشێک لە هێزەچەکدارەکانی ئێراقن و لەکاتی سەردانی حەیدەر عیبادی سەرۆک وەزیرانی ئەم وڵاتە لەبنکەی هێزەکانی ئەلحەشد لەبارەی دوائین گوڕانکاری وڕێککەوتن بۆ هەنگاوەکانی دوایی لەموسڵ باس ووتووێژیان کردوبیروڕایان گوڕیەوە. ناوبراو لەبارەی ئەگەریی هاتنی هێزەکانی حەشدی شەعبی بۆ تەلەعفەر یش وتی: ئەم ناوچە یە دوائین قەڵای ترۆریستەکانی داعش لە پارێزگەی نەینەوایە وهەستیارەتی باڵای هەیە وئێمە ترۆریستەکانمان لە چەند مانگ لەمەوپیش گەماۆ داوە وئەم ناوچەیەمان ئازاد کردو دانیشتوانی تەلەعفەرمان گەڕاندەوە بۆ ماڵەکانیان . ئەو لەبارەی گەیشتن بۆ سنوورەکانی سووریایش وتی: ئێمە ئێستاکە خەریکی هەڵسەنگاندنی هەڵویستەکانیان وئەم مەسەلە بەستراوەتەوە بە دۆخی شەڕو ئەنجامەکەی ودەستکەوتەکانی هێزە چەکدارەکان لەشاری موسڵ .