نیسان 23, 2017 20:37 Asia/Tehran
  • حەشدی شەعبی ئامادەی پەلاماربردنە سەر تەلەعفەری ڕۆژئاوای

هێزەکانی حەشدی شەعبی ئێراق ئامادەیی خۆیان بۆ چوونە ناو گۆڕەپانی تێکهەڵچوونەکانی ڕۆژئاوای مووسڵ ڕاگەیاندو جەختیان کرد لەسەر بەشداریکردنیان لە شەڕو تێکهەڵچوونەکانی "تەلعەفەر"ی وڵاتەکەیان .

 بە گوێرەی   ڕاپۆڕتی  ئیسنا   ئەبوو مەهدی  موهەندێس  جێگری   سەرۆکی هێزەکانی  حەشدی   شەعبی   وتی  شاری  تەلغەفەر   لە ڕۆژئاوای  مووسڵ  دوایین  بنکەی  داعش لەو بەشەی مووسڵە  بە جۆڕێک کە  ڕێبەرانی داعش  لەوێ  جێگیرن . ناوبراو وتیشی  هێزەکانی حەشدی شەعبی  ئامادەیی  تەواویان  بۆ  ڕزگار کردنی   تەلغەفەر  هەیە  و تەنانەت  ئامادەی  یارمەتی  بە ئوپراسیونی   ڕۆژئاوای  مووسڵن .   ئەلموهەندێس  لە بەیاننامەکەی  خۆیدا  وتوویەتی  حەشدی  شەعبی    سەرەڕای   هەستیاری  زۆرێک  کە لە هەمبەری دا  هەیە  ئامادەی  بەشداری  لە پەلامار  بۆ سەر تەلغەفەرە .  سنوورەکانی   سووریا  لە  دەستی   حەشدی شەعبی دایە و بە پێی   ڕەوتی    تێکهەڵچوونەکان  هێزەکانی ئێمە  دەتوانن  بۆ لەماو بردنی داعش   بەرەو سووریا بکەونە ڕێ . بە پێی هەواڵێکی   دیکە    هێزەکانی  پێشمەرگە  ڕۆژی  شەمە  نزیکەی  2000  دانیشتووی  گوندەکانی  عەرەبی  هەڵکەوتوو  لە تەلغەفەر  و مووسڵ کە لە گەمارۆی  داعش و حەشدی  شەعبیە  ڕزگاریان کرد .  کەسانێک  کە هەڵاتوون  لە دانیششتوانی  گوندەکانی   هەڵکەوتوو   لە  شاری  بادووش  و شاری  تەلغەفەر بوون  کە  ژومارەیان  پتر  لە  130  گوندە .  ئەوان   گوێزراونەتەوە  بۆ  ئوردووی  ئەلقیارە  لە باشووری  مووسڵ .  لە هەمان  حاڵدا   سەرلەشکەر  مەعن  ئەلسەعدی  وتەبێژی  ڕێکخراوی  خەبات  بە دژی تێڕوڕیزم  ڕایگەیاند  هێزەکانی  خەبات  بە دژی  تێڕۆڕیزم  بەرەو   بەشی کۆنی  مووسڵ  لە میحو.ەرەکانی  جوراوجورە    بەرەو پێش چوونی خۆیان دەس پێی کردووە و  ئەوانیش  بەشی  کونی  مووسڵیان  تۆکمە کردووە .