نیسان 24, 2017 08:46 Asia/Tehran
  • وتەبێژی حەشدی شەعبی ئێراق: یارمەتی ئێڕان بە ئێراق لەشەڕی دژ بەتیرۆریزم هەڵوێستێکی یاساییە

وتەبێژی هێزەکانی حەشدی شەعبیی ئێراق پێی داگرت؛ هەڵوێستی ئێران لەناوچەدا بەتەواوەتی ڕوون و ئاشکرایەو لەشەڕی دژ بەتیرۆریزم بەئاراستەی یاسا یارمەتی ئێراق دەکات .

بەپێی ڕاپۆری رۆژی یەکشەممەی هەواڵدەریی ئیرنا، ئەحمەد ئیسلامی وتەبێژی حەشدی شەعبیی ئێراق لەوەڵامدانەوە بە ئیدیعاو بانگەشەکانی ئەم دواییەی سەرۆک کۆماری توکیا کە وتبووی، چ کەسێک داکۆکی لە حەشدی شەعبی دەکا، وتی: ئێراق، وڵاتێکی دیموکراتیک بە ڕێکخراوە هەڵبژاردنیەکان لەلایەن خەڵکەو کەس بۆی نییە لەکاروباری ناوخۆی ئەو وڵاتەدا دەستتێوەردان بکات.

ڕەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لەم دواییەدا بەئاشکرا، ئێراق و سەروەریی ئەو وڵاتەی کردە ئامانج.

ناوبراو وتوویەتی: ئەگەرچی پەرلەمانی ئێراق ، یاسای حەشدی شەعبی پەسەند کردووە، بەڵام ئەو دامەزراوە، ڕێکخراوێکی تیرۆریستییەو لایەنێک هەیە کە داکۆکی لێ دەکات.

ئەو لێدوانانەی ئەردۆغان بەرەوڕووی کاردانەوەی خەڵکی ئێراق، وەزارەتی دەرەوە، نووسینگەی حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیران و کەسایەتی وپارتە ئێراقییەکان بووەوە.

حەشدی شەعبی لە ژۆئەنی٢٠١٤و لە وەڵامدانەوە بە فەتوای جەهادیی مەرجەعی باڵای شیعەکانی ئێراق، ئایەتوڵا عەلی سیستانی، پێکهات.

ئەو دامەزراوە جەماوەریە، لە سێ ساڵی رابردوودا، توانی بەیارمەتدانی سوپای ئێراق و هەروەها ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنی سەربەخۆیانە، بەشگەلێکی خاکی داگیرکراوی ئێراق لەچنگ تاقمی تیرۆریستیی داعش، ڕزگار بکات.